ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستگیر دەکرێن
دەسەڵاتدارانی تورکیا ژمارەیەکی زۆر کەسیان دەستگیرکردووە، لەوانە ڕۆژنامەنووسان، ئەندامانی پارتی سۆسیالیستی ستەملێکراوان ''ESP''، ئەندامانی چەندین ڕێکخراو و سەندیکای چەپ و ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسی هەواڵی ''ETHA''.
ناوەندی هەواڵ
ناو بە ناو تورکیا شایەتحاڵی هەڵمەتی دەستگیرکردنی بەربڵاوە، کە چالاکوانانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵەی ژنان و ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج، ئەم هەڵمەتانە لە چوارچێوەی توندکردنەوەی دەستەکانی ئاسایش دەسەڵاتداران لە کۆبوونەوە گشتییەکاندا دێن.
٣ی شوبات، دەسەڵاتدارانی تورکیا ژمارەیەک کەسی سەر بە پارتی سۆسیالیستی ستەملێکراوان ”ESP”، کۆمەڵە ژنانی سۆسیالیست ”SKM”، یەکێتی کۆمەڵەی لاوانی سۆسیالیستی ”SGDF”، یەکێتی کرێکارانی دەریایی ”DİSK/LİMTER-İŞ”، گروپی ژینگە و زانستی پۆلێن و دامەزراوەی توێژینەوەی پەروەردە و جوانی و کولتوور و هونەریان دەستبەسەر کرد ”BEKSAV”، هەروەها دەستگیرکردنەکان ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسی هەواڵی ”ETHA”شی لەخۆگرتبوو.
دەسەڵاتداران ڕۆژنامەنووسان ''بینار جایب، زلیها مولدور، موسلیم کویون، موراد تشيبنی، فاتوش جلیک، هاجەر ئیلتشین، ئۆکان داناسی، حەسەن بۆلات، ئیمری ئاڵتان، جەمیل ئاکسو، حەسەن حوسێن یشیلۆڤا، ئەحمەد بیلال بای، تانیا کارا، هێڤدا سێلین، ئۆزلەم جومستاش، مێرال تتار، ئوغور ئۆک، ئیمراهە تۆپاڵۆغڵو، ڕوشا سابور، حەیدەر سابور، یاڵتشین دەمیر، کانبر سايجيلی، فاتمە سايجيلی، عەلی حەیدەر سەیجیلی، ئینور ئیرگول، ساتیە ئۆک، پێرڤین پۆلات، ئیلیری دەڤەریم یورتسیڤیر، پێکان تاشکیران، ڕەمەزان کاراکایا، ئایدن کلیتشدیر، حاجی تشيجيك، محەمەد ئاسیتین، ئامین ئۆرهان، شاهین توموکلو، خەدیجە ئیندام ئۆزاسلان، ئیسڤیت شاهین، حوسێن ئایسەر، عایشە یەڵماز، دیلان ئیرغول''دەستگیرکردووە.