ڕۆژنامەنووسان کیبرییە ئەڤرەن و سەلامەت توران ڕەوانەی دادگا کران

ڕۆژنامەنووسان کیبرییە ئەڤرەن و سەلامەت توران دوای وتە لێوەرگرتن ڕەوانەی دادگا کراون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووس کیبرییە ئەڤرەن و سەلامەت توران، کە لە هەلکوتانە سەر ماڵاندا لە ٩ی شوباتدا دەستگیرکران، دوای سێ ڕۆژ لە دەستگیرکردن دوای وتەلێوەرگرتن ڕەوانەی دادگا کراون.

 

ڕۆژنامەنووس کیبرییە ئەڤرەن لە هێرشێکدا بۆ سەر ماڵەکەی لە ناوچەی توزلا لە ئیستەنبوڵ لە ٩ی شوبات ئەو بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" و "دابینکردنی پارە بۆ ڕێکخراوێکی نایاسایی" لە ساڵی ٢٠٢١ دەستگیرکرا، دوێنێ وتەلێوەرگرتن لێی لە لقی تەم کۆجالی تەواوبوو، دوای ئەوەی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش تەواو بوو، ئەمڕۆ ڕەوانەی دادگا کرا.

 

ڕۆژنامەنووس سەلامەت توران لە ٩ی شوبات لە ماڵەکەی خۆی لە جزیرە دەستگیرکرا وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری ئامەد برایە ئامەد، ئەو ڕۆژنامەنووسە کە لێدوانەکەی لە ئاسایش تەواو بوو، ڕەوانەی دادگا کرا.