ئەمڕۆ ڕووفاتی ٢٥ شەهیدی کۆمەڵکوژی شنگال ڕادەست دەکرێنەوە

پاش تەواوبوونی کارەکانی ناسینەوە و گونجاندنی پشکنینی DNA، ئەمڕۆ ڕووفاتی ٢٥ شەهید ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێنەوە، بەم کۆمەڵە، ژمارەی گشتیی ئەو ڕووفاتانەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە گەڕێندراونەتەوە شنگال دەگاتە ٣٢١ شەهید.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ڕووفاتی ٢٥ شەهیدی کۆمەڵکووژیی ئێزدییەکان پاش تەواوبوونی کارەکانی ناسینەوە و گونجاندنی DNA لە بەغدادوە دەگەڕێندرێنەوە شنگال.

 

بەم کۆمەڵە، ژمارەی گشتیی ئەو ڕووفاتانەی کە لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراونەتەوە، دەگاتە ٣٢١ شەهید.

 

لەو چوارچێوەیەدا سەرنج دەخرێتە سەر گرنگی بەردەوامیی هەوڵە فەرمییەکان بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، خێراکردنی پرۆسەکانی پشکنین و ناسینەوەی ڕووفاتەکان، هەروەها ئاشکراکردنی چارەنووسی هەموو بێسەروشوێنکراوان و ڕفێندراوان.

 

ئەم ٢٥ ڕووفاتە هی ئەم گوند و کۆمەڵگەیانەن: ١٦ لە گوندی کۆجۆ، چوار لە حەردان، دوو لە تلبەنات و سێ لە سۆلاخ، وەردییە و کۆمەڵگەی بۆرک.