ڕۆژنامەنووسان جیهان و نازم بەبیرهێندرانەوە
مەکەگەو دەفەگە بەرنامەی بەبیرهێنانەوە بۆ ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان ساز دەکەن کە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ کرانە ئامانج.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان لە ١٩ی کانوونی یەکەمیساڵی ڕابردوو لەکاتی ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا کرانە ئامانج.
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە- فورات لە یەکەم ساڵیادی دامەزراندنیاندا بەرنامەی بەبیرهێنانەوە بۆ جیهان بیلگین و نازم داشتان ساز دەکەن.
مەکەگەو دەفەگە لە ڕۆژی ١٩ی کانوونی دووەم کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارە لە ناوەندی کۆنگرەی کولتووری ئامەد بۆ بەبیرهێنانەوە کۆدەبنەوە، هەردوو کۆمەڵەکە لە ڕێگەی ئەکاونتی دیجیتاڵی میدیایی خۆیانەوە داوای بەشداریکردنیان لە یادەکەدا کرد.