ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و ڕزگار ئادانمیش و نازم داشتان بەبیرهێندرانەوە
یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازادی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین، ڕزگار ئادانمیش و نازم داشتانی بەبیرهێنایەوە.
قامیشلۆ
یەکێتی راگەیاندنی ئازادی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هۆڵی کولتووری و هونەری محەمەد شێخۆ لە شاری قامیشلۆ مەراسیمی بەبیرهێنایەوەی سێ شەهیدی ڕۆژنامەگەری ئازاد و پەیامنێرانی ئاژانسی هاوار نیوز ڕزگار ئادانمیش و جیهان بیلگین و ڕۆژنامەنووس نازم داشتان بەڕێوە برد.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر سینەفزیۆنێک سەبارەت بە کار و تێکۆشانی سێ شەهید لە بواری ڕاگەیاندندا بیندرا، بونیاد جزیری، ڕاوێژکاری یەکێتی راگەیاندنی ئازادسەرنجی ڕاکێشا بۆ ڕۆڵی گرنگی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری لە گەیاندنی ڕاستییەکانی شۆڕشی ١٩ی تەمووز بە خەڵکی جیهان و ئاشکراکردنی سیاسەتە تایبەتەکانی شەڕ لە دژی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
بونیاد جزیری ڕاشیگەیاند، شەهیدان بەبێ دوودڵی بۆ گەیاندنی ڕاستیەکان چوونە ناوچە جۆراوجۆرەکان و قوربانییەکی گەورەیان داوە لە پێناو ئەرکی راگەیاندن.
،ئەحمەد محەمەد، لەسەر ناوی ئاژانسی هاوار نیوز،انسەرنجی بۆ ئەو میراسە میدیاییە ڕاکێشا کە ئاژانسەکە لە کاتی شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا پێشکەشی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک دەزگایەک، ٧ شەهیدیان داوە، ئەمەش نیشانەی پەرەسەندنی مەترسی و بەرپرسیارێتییە کە ڕۆژنامەنووسان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی دەبنەوە بە مەبەستی گەیاندنی ڕاستییەکان و دۆزی کۆمەڵگەی کورد بە جیهان.
ڕایگەیاند کە پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوشانی دامەزراوە ڕۆژنامەوانی و هێزە سەربازییەکان و خەڵک قوربانییەکی گەورەیان داوە، ئەم هاوپشتییە کۆمەڵایەتییەی بە یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا زانی و دووپاتی کردەوە کە ئاژانسی هاوار نیوز لەسەر ڕێگای ڕاستی بەردەوام دەبێت.
ئارین سوێد، بەڕێوەبەری یەکیەتی ڕاگەیاندنی ژنانی ئازاد "یەرەژە" دووپاتی کردەوە کە هەر سێ شەهیدەکە جێپەنجەیەکی ڕوونیان لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی شۆڕشی ١٩ی تەمموزدا بەجێهێشتووە، چ لە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن، چ لە بەرە سەربازییەکان، یان لە کۆمەڵگەدا و بەڵێنەکەی نوێکردەوە کە بەردەوام بێت لە کارکردن و هەڵگرتنی قەڵەم و کامێراکانیان تا ئەو کاتەی ئامانجە خوازراوەکان بەدیدەهێنن.
ڕۆژنامەنووس جوانا جومعا پەیامی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە"ی خوێندەوە، یادی شەهیدانی یەپەژەی کردەوە و بەڵێنی پاراستنی میراسی شەهیدانی دا.
لە مەراسیمەکەدا دوو هۆنراوە خوێندرایەوە، یەکێکیان لەلایەن ڕۆژنامەنووس ئەناس یڵدز و ئەوی دیکەیان لەلایەن شاعیر فەرهاد مەردێ و هونەرمەندان نەسرین بۆتان و نەورۆز عەفرین لەسەر شەهیدان و بەرخۆدان گۆرانییان وت.
بەشداربووانی مەراسیمەکە دواجار بە پێ بەرەو گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان ڕۆیشتن و گوڵیان لەسەر گۆڕی شەهیدان جیهان بیلگین و نازم داشتان دانا.