ڕۆژنامەنووس شەزا حاج لە پشت دیواری زیندان: بەناهەق ئازادیم لێ زەوت کرا
شەزا حاج، ڕۆژنامەنووسی تونسی لە بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی کە لە زینداندا بەرامبەری ئەنجامدرا، لە ناویاندا پشتگوێخستنی پزیشکی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.

ناوەندی هەواڵ
شەزا حاج،ڕۆژنامەنووسی تونسی کە لە زیندانی مەسعدینی شاری سوسە ڕاگیراوە، لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە نامەیەکی بۆ ڕای گشتی ناردووە، ئەو پێشێلکاریانەی ئاشکرا کردووە کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
شەزا حاج موبارەک، ڕۆژنامەنووس لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە دەستبەسەرە و لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بەهۆی کارەکانی لە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی ڕایگەیاندن، نزیکەی دوو ساڵ پێشتر تۆمەتەکانی لەسەر هەڵوەشایەوە و لەو کاتەدا ئازادکرا.
لە نامەیەکدا کە شەزا حاج، ڕۆژنامەنوسی دەستبەسەرکراو نووسیویەتی تێیدا هاتووە: لە ١٤ی ئایارەوە مانگرتنی ئاشکرام لە خواردن گرتووە، گرنگترینیان مافی تەندروستی و چارەسەرکردنمە، لە ئێستادا بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنم لە چاوەکانم و کێشەی بڕبڕەی پشت و جومگەی شان و مەچەکی ڕاستم هەیە.
لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، چیتر دەرمانی ئازارشکێن ناخۆم، چونکە جەستەم چیتر ناتوانێت وەریبگرێت بەهۆی گەدەمەوە، کە توانای وەرگرتنی دەرمانی ئازارشکێنی نەماوە، ئازارەکە جارێکی دیکە لە نەبوونی دەرمانی ئازارشکێندا گەڕاوەتەوە، ئیتر ناتوانم بەرگەی ئەو ئازارە بگرم لەم جەستەیەدا کە بەهۆی نەخۆشیەوە ماندوو بووە. دەست کردووە بە ڕشانەوە و هۆش لەدەست دەدەم لە توندی ئازارەکە."
ڕوونیشیکردەوە، یەکێک لە پزیشکەکان ئامۆژگاری کردم کە پشکنینی بڕبڕەی پشتم بۆ بکرێت، پێشبینی دەکرد ئەگەر پێویست بکات نەشتەرگەریم بۆ بکرێت، بەڵام هەرجارێک کە دەگوازرامەوە بۆ نەخۆشخانە، هیچیان لەبارەی ڕەوشی تەندروستیم پێ نەدەوتم، هەندێک پشکنینم بۆ کرا، دواتر گەڕێندرامەوە بۆ زیندان.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەم دواخستنە لە چارەسەرکردنیدا، "داوام کرد چەند جارێک لەگەڵ بەڕێوەبەردنی زیندان کۆببمەوە بۆ ئەوەی گلەیی لە دۆخەکەم بکەم بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەر، بەڵام تا ئەمڕۆش وەڵامی داواکارییەکەم نەدراوەتەوە، ئەمەش وای لێکردم وەک ناڕەزایەتییەک مانگرتنێکی ئاشکرا لە خواردن بگرم. بە ناڕەوا ئازادیم لێ زەوت کرا، خودا ئیلهامبەخش بووم بە سەبرەوە بۆ ئەوەی بەسەرمدا هات، بەڵام ئێستا تەندروستیم زیانی پێگەیشتووەو ناتوانم سەبر بگرم."