ڕۆژنامەنوسێک: میدیای ڕەگەزگەرایی و ئەقڵیەتی پیاوسالاریدیاردەی فرەژنی ئاسایی کردۆتەوە
چالاکوانان، هۆشداری دەدەن لەوەی کەسانێکدەیانەوێت لە ڕێگەی میدیاکانەوە دیاردەی فرەژنی بگەڕێننەوە ناو کۆمەڵگە و داوا دەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان بێتە سەر هێڵ،چونکە بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ بەدەستهێنانی بینەر،کار بۆ ئاساییکردنەوەی ئەم دیاردەیە.
دێرین ڕەحیم
سلێمانی- لەم ساڵانەی دواییدا باس و خواستی فرەژنی زیاتر لە میدیاکانیدەسەڵاتدا دەدرێتە پێش، بە ڕێکلام کردن بۆ پیاوانی فرەژن کار بۆئاساییکردنەوەی ئەم دیاردە ڕەگەزپەرستییە دەکەن، لەکاتێکدا یاسای فرەژنی لەهەرێمی کوردستان قەدەغەکراوە، مەرجی قورس و سزای یاسایی بۆپێشێلکاران لە بابەتی گرێبەستی هاوژینی، دادگاکانی سەر بە ئەنجومەنیدادوەریی هەرێمی کوردستان کار بە یاسای باری کەسیی عێراق دەکەن، کە بەیاسای ژمارە ١٥ـی ساڵی ٢٠٠٨ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەموارکراوەتەوە، کە لە حاڵەتە زۆر تایبەتەکاندا ڕێگە بە فرەژنی دەدات، بەپێییاساکە، هیچ پیاوێک ناتوانێت لەگەڵ زیاتر لە ژنێک هاوسەرگیری بکات لە یەککاتدا، مەگەر مەرجە سەرەکییەکان بەجێبهێنێت، لەوانە: نەخۆشی قورس یاننەزۆکی هاوژینی یەکەم، هەبوونی توانای بەرزی دارایی، بەڵێنی دادپەروەری لەنێوان هاوژینان، لە سەرووی هەمووشیانەوە ڕەزامەندی هاوژینی یەکەم؛ بەبێئەم مەرجانە هاوسەرگیری لەگەڵ ژنی دووەم نایاساییە، لە هەمانکاتدا ئەگەرپیاوێک لە دەرەوەی دادگا هاوسەرگیری بکات، ئەو گرێبەستە لەلایەندادگاکانی هەرێم پەسەند ناکرێت، چونکە مارەکردنی دەرەوەی دادگا بەپێییاسا تاوانە. بەپێی بڕگەی پێنجەمی ماددەی ٧، سزای ئەم کردارە دەبێتسزایەکی ماددی بێت کە لە یەک ملیۆن کەمتر نەبێت و لە سێ ملیۆن زیاترنەبێت، لەگەڵ زیندانیکردن کە ماوەکەی لە سێ ساڵ کەمترو لە پێنج ساڵ زیاترنەبێت، بەڵام لێرەدا تەنانەت یاساکەی هەرێمی کوردستانیش، بە عەقڵییەتێکیپیاوسالاری داڕێژراوە و ڕەگەزپەرستیی پێوە دیارە، کە دەسەڵاتی پیاودەپارێزێت و دژی بنەماکانی پاراستنی کەرامەتی مافی مرۆڤە و لە ئەنجامدابیانوویەکی یاسایی دەدات بە پیاو بۆ ئەنجامدانی ئەم دیاردە قێزەونە.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەنووس سۆما خالید بۆئاژانسی نوژنها دەدوێت.
''بەهۆی ناپیشەییانەی کارکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن فرەژنیسەریهەڵداوەتەوە''
ڕۆژنامەنووس سۆما خالید وتی: ئەگەر ئێمە لەڕوانگەی میدیاوە باسی لێوەبکەین میدیاش ئەو کەسانەی کارتێدا دەکەن یاخود بەرپرسیاریەتی دەزگاییڕاگەیاندن دەگرنە ئەستۆ یان وەک بەڕێوبردن خۆیان دەبینن، دواجار ئەوانیشلەکۆمەڵگەوە خۆیان دەبینن، هەم ئەو ژینگەیەی تێیدا ژیاون ژینگەیی کۆمەڵگەییباشووری کوردستان هێشتا نەیتوانیوە ئەو نەریت و بەربەست ئەو ئەقڵیەتیە پیاوسالاریە تێپەڕێنێت، هەر ئەمەش جارێکی تر کاریگەری لەسەربیر و فکر وئایدۆلۆژیایی دانراوە هەر بۆیە ئەگەر باس لەیاسایی فرە ژنی بکەینلەهەرێمی کوردستان بەپێ ئەو یاسایە فرەژنی مەرجی زۆر توندی بۆ دانراوەزۆر پیاو ناتوانێت پەنا بۆ پێکەوە ژیان یاخود ژیانی هاوسەرگیری دووەم و سێیەم بەرێت کەمەرجی بۆ دانراوە، بەڵام سەڕەرایی ئەوەش فرەژنی لەهەرێمیکوردستاندا نەتواندراوە قەدەغەبکرێت یاخود ئەو پیاوانەی پەنا بۆ فرەژنیدەبەن سزا بیانگرێتەوە، یاساکە تاڕادەیەک مەرجی توندی داناوە قەدەغەیکردووە، بەڵام دواجار دەبینین لەمیدیاکان و دەسەڵاتەوە پەنا دەبرێتە بەرئاسایی کردنەوەی ئەو دیاردەیە، ئیمە لەمیدیاکانی دەسەڵات و حزبەسیاسیەکانەوە دەبینین، کە ڕۆژانە لەوەرگرتنی لێدوانێکی ئاسایی بێت تەنانەتبەشێوازێک فرژنی دەیانەوێت بەدێوێکی تر ئاسایی بکەنەوە، یان وەکرێکلامێک نیشانی خێزانی دەدات، کە گوایە ئەو کەسانەی لە ژیانی فرەژنیدانئاساییە، بەڵام لەودیوو ئەوەوە چەندین کێشەی خێزانی لیکەوتۆتەوە یان زۆرکات بەهۆی دیاردەی فرەژنی ژنان ڕووبەڕووی توندتیژی زۆر سەخت بوونەتەوە،یان کوژراون.
"فرەژنی کێشەی خێزانیی دروست دەکات"
وتیشی: پشتی ئەو پەردانە ئەگەر هەڵبدەینەوە جگە لەکێشەی خێزانی هیچکێشەیەکی دیکەیی بەدواوە نەهاتووە بۆیە دەکرێت،ئێمە لەڕێگەیی سەندیکاییڕۆژنامەنووسان و وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە یان وەزارەتی ناوخۆ ئاستی ئەویاسایانەیی دەرچوون، بەرپرسیاریەتی بخرێتە سەر دەزگاکانی راگەیاندنکەنەتوانرێت بەئاسانی دیاردەی فرەژنی لەمیدیاکانەوە نیشان بدات، بۆخێزانی ئاسایی بکاتەوە، چونکە بەپی ئەو یاسایە کە قەدەغەکراوە تاڕادەیەکلەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو ئەرک و بەرپرسیاریەتیەیان لەسەر شانە کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو میدیایەبگرنەبەر کەنەتوانرێت زۆر بەئاسانی دەست بۆ دیاردەیی فرەژنی بەرن یان ئەویاسانەیی لەهەرێمی کوردستاندا قەدەغەکراوە میدیا بەجۆرێکی تر کاری لەسەردەکات، کەسانێک دژی قەدەغەکردنی فرەژنی بەرهەڵستی دەکەن و دەیانەوێتدیاردەکە بگەڕێننەوە کۆمەڵگە، کارکردن لەسەر پرسی کەلتوور کاتی زۆریدەوێت بۆ مەبەستی چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی دیاردەکان، بۆیە ئەرکیڕێکخراوەکان بڵاوکردنەوەی بەردەوامی هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگەیەبۆ ئاشناکردنیان بە مافەکانی ژنان و منداڵان، پتەوکردنی پەیوەندیی نێوانڕێکخراوەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و حکومەت بۆ چۆنییەتیی ڕووماڵکردنیپرسە کۆمەڵایەتییەکان بە گرنگ دەزانین.
سۆما خالید ئاماژەی بەوەشکرد، لەپشت هەردەزگایەکی ڕاگەیاندن دەسەڵاتبوونی هەیە، ئەم دەسەڵاتە وادەکات ئەو نەریتە کولتووریە پیاوسالاریەییدەیەوێت جارێکی تر ڕەوایەتی بەو ئەقڵیەتە بدات کە ئەقڵیەتیەکیکۆنەپەرستانەیەو وادەکات هەمیشە ژنان بە پلەی دووەم سەیربکرێن، پەنا بردن بۆ کولتووری پیاو سالاری پەنابردنە بۆ ئەوەی پیاو هەمیشە دەسەڵاتەکەی خۆییبپارێزێت هەر ئەمەش بوونی ئەو ئەقڵیەتە کولتووریەی کەهێشتا لەناو کۆمەڵگەداماوە یاخود کاریگەری ئەو دەزگایانەیی ڕاگەیاندن،دەزگاکانی ڕاگەیاندن وەکبەڕێوبەر و دەستەیی بالا ئەمانە هەمیشە لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوەدەچێت،پیاوانیش هەمیشە بەر ئەو کولتوورە کەوتوون کەهەمیشە دەیانەوێت کارکردن لەبەرژەوەندیەکانی خۆیاندا بێت یاخود کەمتر سەیری پرسی ژن دەکرێت، هێشتا نەتوانراوە بەراستی دەست ببەن بۆ ئەو بابەتە هەستیارانەی لەئێستاداڕووبەرووی ژنان دەبێتەوە هەمیشە بابەتەکانی ژنان پشتگۆی خراوەونەیانتوانیوە کە کۆمەڵگە هۆشیاربکەینەوە، هەرچەندە لێرەدا ئەو ڕەخنانەئاڕاستەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەین، بەلام دواجاریش بەشێکی زۆر ژنانیڕۆژنامەنووس ئەمڕۆ لەمەیدانەکەدا کاردەکەن لەهەر دەزگایەکی ڕاگەیاندنخزمەت دەکەن، بەڵام دواجاریش ئەوانیش دەبێت بەبیرێکی هۆشیارانەو ئاگایانەمامەلە لەگەل ئەم پرسەدا بکەین، یان هەوڵبدرێت لەناوەندەکانی بریاردانیدەزگاکاندا میدیایدا خۆیان ببیننەوە ڕۆلی خۆیان جدیتر بکەن دەسپێشخەر بن بۆ ئەو بابەتانەی ڕووبەڕووی کۆمەلگە دەبێتەوە.
"رۆژنامەنووس بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لەسەرشانە"
لە کۆتایی قسەکانیدا سۆما خالید وتی: کاتێک کاری ڕۆژنامەنووسی دەکەینلەهەر دەزگایەکدا یاخود لەکۆمەڵگەیەکدا ببین بەدەنگ و ڕەنگی ئەو کۆمەڵگەیە،هەرکەسێک کە کاری ڕۆژنامەنووسی دەکات دەبێت بزابێت چۆن ئیتیکیڕۆژنامەنووسی یاخود ئەخلاقی میدیایی دەپارێزێت، ئێمە ڕۆژنامەنووسین بۆگەیاندنی دەنگی حکومەت و کۆمەڵگەکە وخەڵک بەڵام دواجاریش بەرپرسیاریەتیکۆمەڵایەتی دەکەویتە سەر شانت واتە تۆ بەنووسین بێت یان بەقسەکردن و بەوشە بێت تۆ دەبیتە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە یاخود دەکەویتە بەرزیانگەیاندن بەکۆمەڵگە، دەبێت لەو چوارچێوەیەدا ئامانجەکەت دیاری بکرێت تۆهەر ڕۆژنامەنووسنیت هەربابەتێک تۆ بیخەیتە بەر باسی کۆمەڵگە زۆر بابەتهەیە توندوتیژی خێزانی لیدەکەوێتەوە یان هەڵوەساندنەوەی خێزانی بەدواوەدێت، یان زۆر لەو کێشە گەلەکانی تر دەبینین بەهۆی ئەم دۆخە هەستیارەسیاسیەیی یان ئەم دۆخە قەیرانە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیە دەبینینزۆربەی تاک رووبەرووی دەروونی بۆتەوە ئەو شەڕە بەردەوامانەی لەنێوانمیدیاکاندا بەڕێوەدەچێت، بۆیە یەکەم ئەرکی ڕۆژنامەنووس بەرپرسیاریەتیکۆمەلایەتی و لەسەرشانە دواجار دەبێت ببیت بەدەنگ و ڕەنگی ئەو کۆمەلەییکەلەناو کۆمەڵگەکەت پەراوێز خراون، یاخود دەنگی ئەو ژنانەی یان دەنگی ئەوکەسەی کە ناگەیەندرێت، بۆیە میدیا ئەو بەرپرسیاریەتیەی لەسەر شانە دەبێتبزانێت چ یاسایەک لەهەرێم قەدەغەکراوە وە چ یاسایەک بەتوندی مەرجی بۆدانراوە، یان چ یاسایەک هەیە کە ڕێگری لێکراوە، دەبێت بەدواداچوون بۆ ئەمەبکات چونکە ئەم یاسایانەی قەدەغەکراون ئەو یاسایانەی مەرجی توند و قورسیان بۆ دانراوە دەبێت بزانێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکات.