ڕۆژنامەنوس شەهرزاد عەکاشه‌ دوای کاردانەوەی توند ئازاد کرا

ڕۆژنامەنوس شەهرزاد عەکاشه‌ بەهۆی ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕەخنەی توندی لە وەزارەتی ناوخۆ گرتبوو دەستگیرکرا، بەڵام دوای دروستبوونی کاردانەوەی توند ئازادکرا.

تونس

رۆژنامەنوس شەهرزاد عەكاشه لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان رەخنەی توندی لە وەزارەتی ناوخۆ گرتبوو بەو هۆیەشەوە دەستگیر کرا و دوای ئەوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر بە دەستگیرکراوی مایەوە ئازاد کرا.

 

دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسی پارێزەری ئازادی چاپەمەنی، بووە هۆی کاردانەوەی سەندیکای نیشتیمانی ڕۆژنامەنوسانی تونس و سەندیکاکە ئاماژەی بەوەکرد کە لە بەرامبەر پەیامێک کە لەسەر هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە، دەستگیرکردنی پێشێلکردنی یاسا و ئازادی ڕادەربڕینە.

 

سەندیکا بە ڕاگەیەندراوێک ڕەخنەی لە دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسە گرت

سەندیکای نەتەوەیی ڕۆژنامەنوسانی تونس بە ڕاگەیەندراوێک ڕەخنەی لە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس شەهرزاد عەکاشه‌ گرت و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو بلۆگە ڕۆژنامەوانییەی بە پێی خاڵی ٨٦ لە یاسای ڕاگەیاندن بە تۆمەتی "لەسەر تۆڕەکانی پەیوەندی گشتی دروستکردنی ئاڵۆزی" تاوانبار کراوە، پێشێلکارییە.

 

شەهرزاد عەکاشه‌ پشتگیرییەکی فراوانی لە لایەن ڕۆژنامەنوسان و پارێزەران و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پێکهاتە پیشەییەکان لێکراو داوای ئازادکردنی کرا.

 

هەروەها داوای لەدەسەڵاتدارانی تونس کرد کە ئەرکی نێودەوڵەتی خۆیان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان جێبەجێ بکەن و بەڵێن بدەن کەڕۆژنامەنووسان نەخەنە زیندان و بە شێوەیەکی هەڕەمەکیانە لە زیندانەکان بەجێیان نەهێڵن.

 

سەندیکاکە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمە بۆ چەوساندنەوەی ڕۆژنامەنووسانە و ئەم دۆخەش لەگەڵ سروشتی پیشەکەیاندا نییە.