"ژن، ژیان، ئازادی ڕێگای بەدیهێنانی کۆنفیدرالیزمی ژنانە"

ڕۆهیلات عەفرین، فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە"، جەختی لە گرنگی پاراستن و جێبەجێکردنی کۆنفیدرالیزمی ژنان کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە شەڕی قڕکردن دژی ژنان ڕابگیرێت.

سیبیلیا ئیبراهیم

 

تەبقا- ژنان لە هەموو جیهاندا ڕووبەڕووی پشتگوێخستن و دوورخستنەوە لە ڕۆڵ و مافە ڕەواکانیان دەبنەوە، له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و به تایبەت له باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو، کولتووری ئێستا به فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی به ڕێوەدەچێت و هێزی تایبەتی خۆیان بۆ پاراستن و دەستەبەرکردنی ئازادی خۆیان پێکهێنا، بەمەش بوونە نموونە بۆ هەموو ژنانی جیهان.

 

ئاژانسەکەمان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ ڕۆهیلات عەفرین، فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە"، سەبارەت بە گرنگی یەکڕیزی ژنان، بەدیهاتنی کۆنفیدڕاڵی ژنان لەگەڵ فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ئەنجامدا.

 

"ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم شەڕی جینۆسایددایە"

فەرماندە ڕۆهیلات عەفرین لە سەرەتای قسەکانیدا وتی: ئەو پرۆسەیەی ئێمە پێیدا تێدەپەڕێین زۆر هەستیارە، جیهان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ڕووبەڕووی شەڕێکی قڕکردن بووەتەوە کە هێشتا نەکراوە، واتە جەنگی جیهانی سێیەم، ژنان ئەوانەن کە لەم شەڕانەدا زۆرترین مافەکانیان پێشێل دەکرێت، ژنانی سەربەخۆ بۆ ئەوەی بتوانن دژی ئەمە بوەستنەوە، پێویستە بۆچوونیان هەبێت و لە هەموو ڕوویەکەوە ڕێکخراو بن، بەتایبەت لە ڕوانگەی پاراستنەوە، پێویستە لە هەموو شوێنێکدا خۆیان لە بواری پاراستن ڕێکبخەن، لە ماڵەوە دەست پێبکەن تا شەقام و شارەکان.

 

"ژنانی ڕێکخراو ژنی بەهێزن"

ڕۆهیلات عەفرین وتیشی: لە سەدەی بیست و یەکدا ژنان دەبێت بارودۆخی ئێستا بگۆڕن و خۆیان پەرە بە خۆیان بدەن، پانێڵی دووەمی ژنان و پاراستن لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دروشمی "ژنێکی ڕێکخراو ژنێکی بەهێزە و ژنێکی بەهێز بنەمای خۆپاراستنە" بەمەبەستی ڕوونکردنەوەی گرنگی پاراستنی ژنان بۆ هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەڕێوەچوو، لە هەموو کۆمەڵگەکانی جیهاندا دەبینین کە ژنان لە زۆر بواردا لاوازن، بەڵام بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەم دۆخە گۆڕا و ژنان خۆیان ناسی و فێری مافەکانی خۆیان بوون. بەمەش هەمیشە هەوڵی ئازادی دەدەن، بەڕێوەچوونی پانێڵەکە لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا بە تایبەتی درێژەپێدەری هەوڵەکان بوو بۆ بونیادنانی کۆنفیدڕاڵی ژنان بۆ هەموو ژنانی جیهان، ئەگەر کۆنفیدراسیۆنی ژنان پێکبێت، ژنان لەژێر ئەو چەترەدا لە دژی توندوتیژی، جینۆساید، پشتگوێخستن و دوورخستنەوە کۆدەبنەوە.

 

سەبارەت بە ڕاستی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی نەبوونی ژنانی عەرەب لە سیاسەتدا، ڕۆهیلات عەفرین وتی: لەو شوێنانەی بەرخۆدان و خەبات و شەڕ هەیە، گرنگە ژنان ڕێکبخرێن، کاتێک باس لە گرنگی ئازادی ژن دەکەین، بەتەنها باسی گروپ و مەزهەبێک ناکەین. ئێمە باس لەوە دەکەین کە ژنان لە هەموو چین و توێژەکان و مەزهەبەکانەوە دەستی یەکبگرن دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری و دژی هەموو سەختییەکان بوەستن.

 

"شەڕە سەختەکانی دژی داعش بە فەرماندەیی ژنان و گەنجان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا"

 

ڕۆهیلات عەفرین سەبارەت بە گرنگی فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی کە بە کاریگەری بیرو فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوو و وتی: شەڕە سەختەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دژی داعش و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە فەرماندەیی ژنان و گەنجان ئەنجامدرا و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، ژنان بە پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی یەپەژە هێزی خۆیان سەلماند، بەهۆی ئەوەش شۆرشی ژنان له باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو به نموونه و هێزێک.