ڕژێمی ئێران سزای زیندانی و قامچی لێدانی بە مریەم دەریسی و فەریبا حسێنی سەپاند
دادگای ئینقلابی شیرازسزای یەک ساڵ و ٧٤ قامچی بۆ مەریەم دەریسی و شەش ساڵ زیندانی بەسەر فەریبا حسێنیدا سەپاند.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لقی ١٠١ی دادگای شۆڕشی شیراز لەم دواییانەدا بە تاوانی "تێکدانی نەزمی کۆمەڵایەتی و ئاشتی" سزای ساڵێک و ٧٤ قامچیی بەسەر مەریەم دەرسیدا سەپاندووە.
هەروەها ڕاگەیەندرا کە هێشتا بڕیار لەسەر دۆسیەیەکی دیکە نەدراوە کە بە تۆمەتی ‘پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" لە دژی تۆمار کراوە.
هەروەها فەریبا حسێنی کە لە شیراز نیشتەجێیە، بە تاوانی "دژی ئاسایشی نەتەوەیی، کۆبوونەوە و ڕێککەوتن"، بە پێنج ساڵ زیندان و بە تاوانی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. دادگا بڕیاریدا بە بێتاوانی بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە سەرکردە". بەو پێیەی زۆرترین سزای پێنج ساڵ زیندانییە، سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت.
هەردووکیان لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون
بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، مریەم دەریسی لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦، فەریبا حسێنی لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە شاری شیراز لە کاتی ناڕەزایەتییەکان دەستبەسەر کراون. هەردووکیان لە ٨ی ئادار بە کەفالەت ئازاد کران. پێشتریش مریەم دەریسی و فەریبا حسێنی دەستبەسەر کراون و ڕاگیراون.