ژمارەیەک مامۆستا‌و فەرمانبەری زانکۆی سلێمانی گردبوونەوە
به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و داوایانكرد، پله به‌رزكردنه‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه و چاره‌نوسی مووچه نه‌دراوه‌كانی رابردوشیان دیاری بكرێت.
به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و داوایانكرد، پله به‌رزكردنه‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه و چاره‌نوسی مووچه نه‌دراوه‌كانی رابردوشیان دیاری بكرێت.
ناوەندی هەواڵ
ماوەی هەشت ڕۆژە فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین بایکۆتی کارەکانیان کردووەو لە گردبوونەوەکانیاندا داوای پیدانی مووچە لاکاتی خۆیدا دەکەن و هەروەها داواش دەکەن پلەیان بەرز بکرێتەوە.
ئەمڕۆش ١٩ی کانونسی یەکەم ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی گردبوونەوەو هەمان داواکارییان خستەڕوو.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی جەختیان لەوەشکردەوە کە لە گردبوونەوە بەردەوام دەبن تا وەڵامیان دەدرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ ١٨ی کانونی یەکەم وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ بەشێک لە مووچەی ئەم مانگە لە بەغداوە نەهاتووەو بۆ تەواوکردنی مووچەی ئەم مانگە، لە مووچەی مانگی کانونی یەکەم خەرج دەکەن، ئەمەش ئەگەرێکی وای لای فەرمانبەران دورست کردووە کە مووچەی مانگی کانونی یەکەمیان پێ نادرێت.