بۆ پشکنینی پێشوەختەی مەمک هەلمەتێک لە هەڵەبجە دەستیپێکرد

لە چوارچێوەی مانگی پەمەیی و هەڵمەتی هۆشیاری بۆ پشکنینی پێشوەختەی مەمک، لە هەڵەبجە سیمپۆزیۆمێک بەڕێوەچوو.

میهرەبان سەلام 

 

هەڵەبجە-لە چوارچیوەی دەستپێکردنی هەڵمەتی پشکنینی پێشوەختەی مەمک بۆ ژنانی هەڵەبجە، ‏یەکێتیی ژنانی کوردستان، بە هاوکاری  بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، سیمپۆزیۆمێکی زانستیی تایبەت بە هۆشیارکردنەوە و پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک ڕێکخست.


بێریڤان ئاوات، لێپرسراوی ناوەندی هەڵەبجەی یەکیتی ژنان وتی: وەکو یەکێتی ژنانی کوردستان، لەمانگی ئۆکتۆبەر "تشرینی یەکەم" کە بە ئۆکتۆبەری پەمەیی ناسێنراوە، کەمانگی هۆشیاری ژنانە، بەباشمان زانی ئەم چالاکیە ڕێکبخەین کە هەڵمەتێکی هۆشیاریە،کە دەستپێکی هەڵمەتەکە بو بە پیادەڕەوی وهۆشیاری ژنان کە ٣٠٠ ژن بەشدار بوون، گرنگی بابەتی پشکنئنی پێشوەختە بخەینەڕوو، هەروەها بۆ دابینکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی پشکنین لەلایەن یەکێتی ژنانەوەو بەبێ بەرامبەر، ئامانجمانە بگەینە ١٠٠٠ ژن، لەم چالاکیەش ١١٠ ژن خۆیان تۆمار کردوەە بۆ ئەوەی بتوانن پشکنینەکانیان بەبێ بەرامبەر بۆ بکەن.

 

بێریڤان ئاوات وتیشی: چالاکیەکان تەنها لەناو شاری هەڵەبجە نابێت، بەڵکو ماڵ بەماڵ و دەرگا بەدەرگا تیمەکانمان هەوڵ دەدەن بگەن بەسەرجەم گوندەکنی کوردستان،