ژمارەیەک کۆچبەر کە منداڵیان تێدایە لە دەریای ئیجە ڕزگار کران

دوای دوو شەو مانەوەیان لەبەر سەرما و لەناو دەریای ئیجە ژمارەیەک کۆچبەر کە زۆرینەیان منداڵن ڕزگار کران.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران چەند وێنەیەکی کۆچبەرانی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، بەلەمێک بە ٢٥ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی تورکیاوە خۆی گەیاندە کەناراوەکانی یۆنان.

 

دوای زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر ڕۆیشتن بە دەریای ئیجەدا ٢٥ کۆچبەر کە ١٧کۆچبەریان منداڵ بوون گەیشتنە دوورگەی لیسڤۆسی یۆنان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە ئەم کۆچبەرانە لە ترسی ئەوەی دیپۆرتی تورکیا نەکرێنەوە، شەو و ڕۆژێک دوور لە ئاوەدانی و خۆ ڕادەستکردن بە پۆلیس لەو دوورگەیە لەبەر سەرما مانەوە، پاشان بەناچاری داوای هاوکاری و فریاگوزارییان کردووە و خۆشبەختانە سەرجەمیان لەلایەن UNHCR ڕزگار کران.