ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٢٨ کەس

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ کەسی دیکە لە غەززە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە. لەگەڵ ئەمەشدا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٤٢٨ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بێ وەستان بەردەوامن، لە غەززە کە لەژێر گەمارۆیەکی سەختدایە، خەڵک بەهۆی برسێتیەوە دەمرن.

 

لە کەرتی غەززە کە بەهۆی هێرش و گەمارۆی ئیسرائیلەوە تووشی برسێتی دەبێت، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ کەسی دیکە کە یەکێکیان منداڵە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە.

 

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا زانیاریی سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە، بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: لەگەڵ دوایین زیانەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٢٨  کەس کە ١٤٦  منداڵن.

 

کەرتی غەززە کە بەدەست هێرشەکانی ئیسرائیل و گەمارۆیەکەوە دەناڵێنێت کە هاتنە ناوەوەی هاوکارییەکان قەدەغە دەکات، بەهۆی نەبوونی ئاو و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و پاکوخاوێنی، برسێتییەکی بەرفراوان و کارەساتێکی مرۆیی بەخۆیەوە دەبینێت