بەهۆی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران سێ کەس گیانیان لەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوپێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز نقوم بوو، بەهۆیەوە سێ کەس کە ژن و منداڵن گیانیان لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
لهبهیانى ئهمڕۆوه ١٤ی کانونی یەکەم، ٥ چوپ و بهلهمى كۆچبهران له دوو كهناراوى ئهوروپا ژێرئاو كهوتون و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ژێرئاووکەوتنی چوپێکیاندا سێ کەس کە ژن و منداڵن، گیانیان لەدەستداوە.
ڕەنج پشدەری، ڕۆژنامەنووس، دەربارەی گیان لەدەستدانی ئەو سێ کۆچبەرە ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەرنشینانی ئەو چوپەی ژێرئاوکەوتووە سەرجەمیان خەڵکی ئەفریقان، وتوشیەتی: تەواوی سەرنشینە کوردەکانی ئاوی فەرەنسا سەلامەتن.
هەروەها کەسێکی نزیک لە دۆخەکە کە ناوی نەهێندراوە ئاشکرایکردووە، ٤٣ کەس ڕزگارکراون و هەڵمەتێکی سەرەکی گەڕان و ڕزگارکردن لە ئاوەکانی نێوان کێنت و فەرەنسا لە هەلومەرجی چەقبەستندا دەستی پێکردووە.
ڕۆژێک پاش ئەوەی سەرۆک وەزیران، ڕیشی سوناک ڕێوشوێنی نوێی بۆ "وەستاندنی بەلەمەکان" ڕاگەیاند، پێدەچێت بەلەمەکە ئەو کۆچبەرانەی هەڵگرتبێت کە لە فەڕەنساوە پەڕینەوەیان لە مەترسیدایە.