سەدان ژن لە زیندانی عێراق مانیان لە خواردن گرتووە

زیاتر لە ٤٠٠ ژن لە هەفتەی دووەمی مانگرتندان لە خواردندان لە زیندانێکی ئەمنی باڵای بەغدای پایتەختی عێراق.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنانی زیندانی بەهۆی ئەوەی بەشێک بوون لە داعش ئێستا لە زینداندانەکاندان، ئەو ژنانە هاووڵاتییە بیانییەکانی ڕووسیا، تورکیا، ئازەربایجان، ئۆکرانیا، سووریا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئەمریکا لەخۆدەگرێت، هەروەها نزیکەی ١٠٠ منداڵیش لە زیندان ڕاگیراون

داعش چەندین کردەوەی تیرۆرستی و تێکدەرانەی لە سەرانسەری سوریا و عێراق ئەنجامدا و لە ماوەی پێنج ساڵدا هەزاران کەسیان کوشت و کۆیلەیان کردن.

 

دوای شکستپێهێنانی داعش لە ساڵی ٢٠١٧، دەیان هەزار ئەندامی پێشووی کۆکرانەوە و بە پێی زانیارییە زارەکییەکان زۆرێک لەو پیاوانە بە شێوەیەکی گشتی لە سێدارە دراون، بەڵام هەزاران ژن و منداڵ دەستبەسەرکراون هەندێکیان گەڕێندرانەوە بۆ نەتەوەکانی خۆیان، بەڵام بەشێکی زۆریان لە زیندانەکانی سوریا و عێراقدا ماونەتەوە.

 

سزای ئەو ژنانە لە ١٥ ساڵەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە زیندانی هەتاهەتایی، هەندێکیان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، بەڵام هیچ لەسێدارەدانێک ئەنجام نەدراوە، مانگرتن لە خواردن لەلایەن ژنانی زیندانییەکەوە ناڕەزایەتییەکە هەم بەرامبەر بە سزاکانیان و هەم بەرامبەر بەو دۆخ و مەرجەی تێیدا ڕاگیراون.

 

ئەو زیندانییە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی بەغدا و ژنانی تێدایە کە ماوەی سزای زیندانی تاوانە جیاوازەکانیان بەسەر دەبەن هەموویان پەیوەندییان بە تیرۆرەوە نییە و تاوانی جیاوازی تیادایە، زیندانییەکان دەڵێن ٤٠ کەسیان لە ژوورێکدا ڕاگیراون و ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە و تا ئێستا دۆسیەکانیان یەکلانەکراوەتەوە.

 

مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی دادی عێراق لە کارەکەی دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری زیندانەکەی ڕاگەیاند، بە پشتبەستن بە "دەنگی دزەپێکراو"ی ئەو زیندانییە، وەزارەتەکە هەروەها دانی بەوەدانا کە زیندانی ڕوسەفا چوار ئەوەندەی توانای خۆی زیاتر زیندانی لەخۆگرتووە.

 

لە کاتێکدا هەندێک لە ژنان دانیان بەوەدا ناوە کە بە ئارەزووی خۆیان پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە، زۆرجار بەشدارییان لە تاوانەکانیاندا کردووە، هەندێکی دیکەش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فێڵیان لێکراوە یان ناچارکراون بچنە ناو گروپەکەوە، هەندێک پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە ناچار کراون ببنە هاوسەری چەکدارەکانی داعش و لە ئەگەری ڕەتکردنەوە هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە، تا ئێستا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کەمتەرخەمە لە وەرگرتنەوەی هاوڵاتیاکانی و یەکلاکردنەوەی ئەو دۆخەی کە زیندانییەکانی تیادان.