نەبوونی دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ژنان

سەختی دەستڕاگەیشتنی ژنان بە خزمەتگوزاری و چاودێرییە پزیشکییەکان هۆکاری زیادبوونی نەخۆشییەکانی ژنان و گیانلەدەستدانیانە لە تەمەنێکی کەمتر.

ناوەندی هەواڵ

 

لەبەرئەوەی ژنان و منداڵانی تەندروست بنەمای کۆمەڵگە تەندروست و بەهێزەکانن لە هەموو شوێنێک، تێگەشتن لە کۆسپ و ئاستەنگییەکانی بەردەمییان گرنگە کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بۆ ئەوەی خێزانێک بە تەندروستی بمێنێتەوە، ژنی ئەو خێزانە پێویستی بە تەندروستی هەیە.

 

جەستەی ژنان بە درێژایی ژیانیان بە گۆڕانکاری گەورەدا تێدەپەڕێت، کە دەبێتە هۆی جیاوازی لە نیگەرانییە تەندروستییەکان بۆ گروپە تەمەنییە جیاوازەکان، زۆرێک لە ژنان نەک تەنها بارودۆخی تەندروستی بەردەوامی خۆیان بەڕێوەدەبەن، بەڵکو ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بڕیاردانی چاودێری تەندروستی لەناو خێزانەکانیاندا و زۆرجار بەرپرسیارن لە بەشێکی زۆری چاودێریکردنی منداڵان و ئەندامانی خێزانە بەساڵاچووەکان.

 

لە هەموو شوێنێکدا داننان بە نیگەرانییە تەندروستییەکان و دەستڕاگەیشتن بە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی تەندروستی ژنان ڕووبەڕووی گرفتی تەندروستی دەبنەوە زیاتر لەوەی کە پیاوان ڕووبەڕووی دەبنەوە، ٪٥٥ هەموو ئەو کەسانەی کە توانای بینینیان لەدەستداوە ژنانن، واتە ١١٢ ملیۆن ژن زیاترە لە پیاوان کە ناتوانن بە ڕوونی ببینن.

 

بودجەی تەرخانکراوی توێژینەوە پزیشکییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە لەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی پیاوان دەبنەوە واتە گرنگی زیاتر بە گرفتە تەندروستییەکانی پیاوان دراوە، ڕێژەی مردنی ژنانیش بەرز دەبێتەوە لە کاتێکدا تەمەنی پێشبینیکراویان دادەبەزێت.

 

لە ئەمریکا ژنان نەخۆشییەکان و فشارییان زیاترە و لە تەمەنێکی کەمتردا دەمرن بە بەراورد بە ژنانی وڵاتانی تر، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو لەبەر ئەوەیە کە زۆرێکیان دەستیان بە چاودێری تەندروستی پێویست نەگەیشتووە، ئەمە دۆخی ژنانی ئەمریکایە کە وڵاتێکی زلهێزێکی جیهانییە، بۆیە دۆخی ژنانی وڵاتانی هەژارنشیین و دوورە دەست خراپترە لەو گەلانەی کە دەستڕاگەیشتنیان سنووردارترە و بنیاتەکانی ئابووری کۆمەڵایەتی و کۆمەڵایەتی بۆ زیاتر ڕەتکردنەوەی چاودێری ژنان دانراون.

 

چاودێری تەندروستی ژنان و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە پلاندانانی خێزان دەبێتە هۆی کاریگەری زیانبەخش لەسەر تەندروستی ژنان و تەندروستی کۆمەڵگا بە گشتی، لە کاتێکدا کە ئاستی تەندروستی ژنان لە دابەزیندایە، وڵاتەکەمان دەبێت سیاسەتگەلێک جێبەجێ بکات کە دۆخەکە باشتر بکات نەک ئەو نایەکسانیانەی کە کۆمەڵگا پێویستەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە گەورەتر بکەن، ئەوەی پێویستمانە چاودێری تەندروستی زیاترە نەک کەمتر و پێویستە وەبەرهێنان بکەین لە هەموو لایەنەکانی تەندروستی ژنان کە شایەنیەتی.

 

کەمکردنەوەی دەستڕاگەیشتن بە پلاندانانی خێزان و خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی ژنان زیان بە ژنان دەگەیەنێت لە کاتی دووگیانی و ئاساییدا و دەرئەنجامی تەندروستی نەرێنی تریشی لێدەکەوێتەوە، مردنی دایکان قەیرانێکی گەشەسەندووە لە ئەمریکا، ئەگەری گیان لەدەستدانی ژنێکی دووگیان بە ڕێژەی ٪ ٥٠ زیادیکردووە.