"لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەوە هەڕەشەمان لێکرا"

یەکێک لە خوێندکارەکانی دیواندەرە لە نەخۆشخانە دەڵێت: "ئەم هێرشانە بۆ جینۆسایدی ئێمەی کچانە، نەک هەر لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، بەڵکو لەلایەن مامۆستایان و بەڕێوەبەرانیشەوە کە خۆیان بە لایەنگر و هاوسۆزی ئێمە دەزانن."

دیواندەرە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، ئامادەیی پەروین ئیعتسامی کچان لە شاری دیواندەرە لە دەوامی بەیانیان، کیمیاباران کرا.

 

ژمارەیەک خوێندکار بە ئامبولانس بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ئەم شارە گواستراونەتەوە و چەند کەسێکیان باری تەندروستی زۆر سەخت بوون و بینینیان لاوازبووە و سەریان گێژی خواردووە و قورگ ئێشە و سکچوونیان هەبووە و تا ئێستاش لەوێ لە نەخۆشخانە خەوێندراون، دەوترێت تەنها چەند کەسێکیان بە ئامبولانس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و خوێندکارەکانی دیکە یان لەگەڵ دایک و باوکیان گەڕاونەتەوە ماڵەوە یان لە نەخۆشخانە دەرچوون.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە قوتابخانەی کچانی پەروین ئیعتسامی شاری دیواندەرە ٣ هەمین جارە کەوتوەتە بەر هێرشی کیمیاباران، لە نەخۆشخانەکان کەشێکی ئەمنی توندی هەبووە و خوێندکارەکان ترساون ڕێگەیان نەداوە وێنەیان بگرن، ئەفسەرانی ئاسایشیش هەموو شتێکیان خستوەتە ژێر کۆنترۆڵەوە.

 

وەک ئاژانسی نوژنها لەگەڵ ئەو خوێندکارانەی کە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوون گفتوگۆیەکمان کرد.

 

یەکێک لە خوێندکارەکان وتی: " لە لایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەوە بە توندی هەڕەشە لە قوتابیەکان کراوە کە هیچ شتێک نەڵێن یان چاوپێکەوتن نەکەن و ڕووداوەکان بۆ هیچ کەسێک ڕوون نەکەنەوە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە پەخشکردنی ئەو تاوانە پیسانە، ئەم هێرشانە بۆ جینۆسایدی کچەکانی خوێندکارە، نەک بەتەنها لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، بەڵکو لەلایەن مامۆستایان و بەڕێوەبەرانیشەوە کە خۆیان بە لایەنگر و هاوسۆزی ئێمە دەزانن."

 

بەگریمانەیەک کە کیمیابارانی قوتابخانەکانی کچان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاریگەریی جیددی لەسەر تەندروستی جەستەیی ئەوان نییە، ئەم جۆرە هێرشانە هێشتا کاریگەریی دەروونی درێژخایەنیان هەیە و لێکەوتەکانی لەسەر جەستە و تەندروستی نازانرێت و تا ئێستا ڕوون نەکراوەتەوە، هەروەها کیمیابارانی ئاشکرا و ترسناک بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان لە ئێران بانگەوازی بەئاگابوونەوە بۆ گۆڕانکاری خێرا لە دۆخی هاوڵاتیان.