٧٦هەمین هەڵبژاردەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کان ڕاگەیەندرا

هەڵبژاردەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کان ڕاگەیەندرا کە لە نێوان ١٦ بۆ ٢٧ی ئایار بەڕێوەدەچێت، لە بەشی پێشبڕکێدا ٦ دەرهێنەری ژن هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەڵبژاردەکانی ٧٦ەمین فێستیڤاڵی فیلمی کان ڕاگەیەندرا، فێستیڤاڵەکە کە لە نێوان ١٦-٢٧ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت، بە فیلمی "ژان دو باری" لە دەرهێنانی فرانسیز مایوێن دەست پێدەکات، لە بەشی سەرەکی پێشبڕکێکەدا ١٩ فیلم کێبڕکێی خەڵاتی زێڕین دەکەن.

 

خەڵکێکی زۆر لە ناوچەی جیاوازەوە بەشداری دەکەن

بەرنامەی فێستیڤاڵەکە کە لەلایەن لیژنەی دادوەری "ڕوبێن ئۆستلوند" سەرپەرشتی کرابوو، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا لەلایەن تیێری فرێمۆس، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکەوە خوێندرایەوە.

 

لە نێو ئەو فیلمانەی کە بەشداری پێشبڕکێی خەڵاتی زێڕین دەکەن، گەنجانی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانەوە بەشدارییانکردووە، هێرۆکازو کۆرێ ئیدا، نانی مۆرێتی، ویم وێندێرز و نوری بیلگە سیلان هەوڵی بەدەستهێنانی خەڵاتی زێڕین بۆ دووەمجار دەدەن.

 

لە بەشی پێشبڕکێدا ٦ دەرهێنەری ژن هەیە

لە بەشی پێشبڕکێدا کە دەرهێنەرە بەناوبانگەکان مارکۆ بێلۆکیۆ، تۆد هاینز، ئاکی کاوریسماکی، ویس ئەندەرسۆن بەشداری دەکەن، هەروەها ٦ دەرهێنەری ژن وەک کاترین بریلات، مایوێن، ئەلیس ڕۆهرواچەر هەن و بوونی فیلمی دیکۆمێنتاریی وانگ بینگ بە ناوی "گەنج" سەرنجەکانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە.