ڕژاک سیمینارێکی سەبارەت بە ڕاستینەی ژن پێشکەشکرد
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان سیمینارێکی سەبارەت بە ڕاستینەی ژن و مێژووی کۆیلەکردنی ژن پێشکەشکرد.
سلێمانی
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، لە بینای ڕێکخراوەکە لە شاری سلێمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ژنان کە لە ساڵی ٢٠٢١دا ڕوویان داوە، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تێیدا سیمینارێکی سەبارەت بە ڕاستینەی ژن و مێژووی بە کۆیلەکردنی ژن پێشکەشکرد.
کۆبوونەوەکە لەلایەن ژینۆ رەشید، ئەندامی ڕژاک و تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کورد بەڕێوەبرا، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، ڕێگەچارەسەرییەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵسەنگاندنەکان بۆ کێشەی ژن لە باشوری کوردستان لەلایەن تارا حسێن خوێندرایەوە.
ژینۆ ڕەشید، دۆخی سیاسی باشوری کوردستان هەڵسەنگاند، پاشان پێشنیاری کار و چالاکی لەلایەن ژنانی ئامادەبووەوە خرایەڕوو، هەروەها پلانی کار و لیژنەی دیپلۆماسی و کاری ئابووری ڕاگەیەندرا.
ت.پ