ڕژاک لە ساڵیادی هێرش بۆ سەر شەنگال: ژنانی شەنگال بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە ڕووبەڕووی دوژمن دەبنەوە
لە ساڵیادی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ خاکی هەرێمی کوردستان و شەنگال، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەیاننامەیەکیان ئاڕاستەی ڕایگشتی کرد، ڕایانگەند، ژنانی شەنگال جەنگاوەرن و بەرامبەر داگیرکەران بێدەنگن نابن، ئێستا ڕێکخستنی تایبەتیان هەیە، پشتگیری خۆیان بۆ ژنانی شەنگال دەربڕی. ناوەندی هەواڵ
لە ساڵیادی هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ خاکی هەرێمی کوردستان و شەنگال، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەیاننامەیەکیان ئاڕاستەی ڕایگشتی کرد، ڕایانگەند، ژنانی شەنگال جەنگاوەرن و بەرامبەر داگیرکەران بێدەنگن نابن، ئێستا ڕێکخستنی تایبەتیان هەیە، پشتگیری خۆیان بۆ ژنانی شەنگال دەربڕی.
ناوەندی هەواڵ
سبەینێ ٣ی ئاب حەوت ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر شەنگال و ئێزدییەکان، کە بەهۆی ئەو هێرشەو دەیان هەزار هاوڵاتی ئێزدی ئاوارەبوون، هەزاران ژنی ئێدزی بوونە دیلی داعش و بەشێکیشیان تا ئێستاش بێسەروشوێنن.
لە ساڵیادی ئەو جینۆسایدەدا بەرامبەر گەلی ئێزدییەکان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک بەیاننامەیەکی ئاڕاستەی ڕایگشتی کردووە، تێیدا پاڵپشتی تەواوی خۆیان بۆ ژنانی ئێزدی دەردەبڕن.
لە بەیاننامەکەدا ڕژاک ئەوەدەخاتەڕوو، داعش لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و هێزە دەسەڵاتتدارەکانەوە پشتگیرییان لێدەکرا بۆ لەناوبردنی ئێزدییەکان، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە و یەکینەکای پاراستنی ژنان- یەپەژە خۆنەویستانە پارێزگارییان لێکرا.
هاوکات لەدوای ئەو جینۆسایدە و بە دیلگرتنی ژنانی ئێزدی لەلایەن داعشەوە تا ئێستا بەردەوام دوای ئازادکردنی ئەو ژنانە تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ بەردەوام هۆشیاری بڵاودەکەنەوە تا ئەو ژنانە لەلایەن خێزانەکانییانەوە پاڵپشتیان لێبکرێت و لەڕووی دەروونیەوە هەوڵی باشتربوونیان بۆ دەدەن.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، ئێستا گەلی شەنگال و ژنانی ئێزدی بە هێز و ورەیەکی پۆڵاینەوە بەرامبەر داگیرکەران دەوەستنەوە، بەتایبەت دوای ئەو پیلان گێڕیەی لەلایەن پەدەکە و عێراقەوە بۆ داگیرکردنی شەنگال و ڕادەستکردنی بە تورکیا ئەنجامیاداوە، لەبەر ئەوە هەر زوو ژنانی شەنگال هەستیان بەو پیلانگێڕییە کردووە، ئێستا خۆیان بە ڕێکخستن کردووە، بوونەتە جەنگاوەر و چاونەترسانە بەرامبەر داگیرکاراندەوەستنەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئاواکردنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەژەشە ناسنامەیەکی تری بۆ ژنانی شەنگال بونیادنا، پەیامێکیان بە داگیرکەران دا کە چیتر ناتوانن بازرگانی بە ژنەکانمانەوە بکەن و بەپەچە و زنجیرەوە لە بازاڕەکاندا بیانفرۆشن، چونکە ژنانی شەنگال ئیتر جەنگاوەر و شەڕڤانن و خاوەندارێتی لە خاک و بوونی خۆیان دەکەن و لە قاڵبی ژنێکی چەوساوە و کۆنتڕۆڵکراو دەرچوون و بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە دێنە پێش داگیرکەران و ڕێگرییان لێدەکەن.