خۆبەڕیوەبەری ١٥ منداڵ و ٧ ژنی داعشی ڕادەستی قیرغیزستان کرد

خۆبەڕێوەبەری ١٥ منداڵ و ٧ ژنی داعشی ڕادەستی شاندی کۆماری قیرغیزستان کرد, بەڵگەنامەی گەیاندن و وەرگرتن لە کاتی کۆبوونەوەکەدا واژۆ کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی ١٨ی تەمووز، شاندێک بە سەرۆکایەتی باکیت کادیرۆڤ، نوێنەری وەزارەتی دەرەوە، سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی کردووە، شاندی کۆماری قیرغیزستان لەلایەن فەنەر ئەلگیت، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی دەرەوەو گوڵستان عەلی، جێگری هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتییەکە و خالید ئیبراهیم، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لێکراوە.

 

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەردوولا لێدوانیان لەسەر بارودۆخی سووریا و پێشهاتە سیاسییەکان داوە، هەروەها فەنەر ئەلگیت ڕایگەیاندووە، خۆبەڕێوەبەری بازاڕە خزمەتگوزارییەکانی گەلی سووریا ڕەت دەکاتەوە، ئەگەریش سوپای تورکیا لە خاکی سووریا نەکشێتەوە، ئەوان دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و شامن.

 

 بەگوێرەی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتییەکە، فەنەر ئەلگیت سەرنجی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر خەڵکی ناوچەکە ڕاکێشاوە، هەروەها کاریگەریی ئەو هێرشانە لەسەر شەڕی داعش و ئاسایشی ناوچەکە  باسکردووە.

 

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، باکیت کادیرۆڤ، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی قیرغیزستان، سوپاسی خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی کردووە و ڕایگەیاندووە، قیرغیزستان دان بەو باجە گەورەیەدا دەنێن کە خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک داویانە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆتایی سەردانەکەدا خۆبەڕێوەبەری ١٥ منداڵ و ٧ ژنی داعشی ڕادەستی کۆماری قیرغیزستان کرد و بەڵگەنامەی ڕادەستکردن و قبوڵکردنی واژۆ کرد.