"لە ساڵی ١٩٨٨ەوە تا ئیستا چەکی کیمیایی لە دژی گەلی کورد بەکاردێت"

لیمان شویش، ڕاوێژکاری کانتۆنی قامیشلۆ باسی لە کۆمەڵکوژییەکەی هەڵەبجە کرد و تیشکی خستە سەر سیاسەتەکانی قڕکردن دژی گەلی کورد و وتی: "ئەو سیاسەتی کۆمەڵکوژییە تا ئێستا بەردەوامە".

ڤیان ئامەد

 

قامیشلۆ-هێزە داگیرکەرەکان چەندین ساڵە بۆ داگیرکردنی کوردستان و قڕکردنی گەلی کورد هێرش دەکەن لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا سەدان هەزار کەس بە شێوەیەکی دڕندانە کۆمەڵکوژکران و سەدان هەزار کەسیش لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا لە وڵاتەکەیانەوە کۆچیان کرد، دەوڵەتی عێراق چەندین کۆمەڵکوژی بۆ قڕکردنی گەلی کورد ئەنجام داوە بەتایبەتی لەنێوان ساڵانی ١٩٨٦-١٩٨٨دا، فەرمانی جینۆساید بەناوی ئەنفالەوە هێرشیکردە سەر باشووری کوردستان.

 

لە کۆمەڵکوژییەکەدا کە ناوی ئەنفالە، لە هەشت قۆناغدا لە سەرتاسەری باشوری کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا و ١٨٢ هەزار کورد شەهیدکران، لە ١٢ی ئاداری ١٩٨٨ بە چەکی کیمیایی و ژەهراوی هێرشیکردە سەر شاری هەڵەبجە لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژییەدا ٥هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان هەزار کەسیش برینداربوون، چەکی کیمیایی زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە و چەندین نەخۆشی جۆراوجۆرا لەناو ژنان و منداڵاندا بڵاوبووەوە، ئەم هێرشە دڕندانەیە لە ڕژێمی بەعسەوە بۆ دەوڵەتی تورک بەردەوامە، ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی و چەکی ژەهراوی هێرش دەکاتە سەر خاکی باشوری کوردستان.

 

لە ٣٥ەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەدا، لیمان شیویش، ڕاوێژکاری کانتۆنی قامیشلۆی باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریا قسەی بۆ کردین و وتی: "تا ئەمڕۆش سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد بەردەوامە".

 

تێگەیشتنی یەک نەتەوە و یەک ئایین و یەک دەوڵەت

لیمان شیویش ڕایگەیاند کە دەوڵەت خۆی لەسەر کاری ژنان و کۆمەڵگەکان دروست دەکات و کار بۆ بەرژەوەندی خۆی دەکات، ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە مێژووی کوردستاندا دەبینرێت نیشانەی ئەوەن، وتیشی: "ئەوەش لە عێراق بیندرا کە ڕژێمی بەعس بە فەرمانی سەدام حوسێن ویستی گەلی کورد قڕبکات، هێرشەکە بەناوی ئەنفالەوە ئەنجامدرا و سەدان هەزار کەس لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و بارزان بە زیندوویی بەخاک سپێردران، گەورەترین کۆمەڵکوژی ئەنفال لەهەڵەبجە بەڕێوەچوو".

 

لیمان شیویش، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە کاریگەری بۆمبارانەکە تا ئێستاش بەردەوامەو وتی: "مانگی ئادار ئەوەندەی خۆشییە بۆ گەلی کورد ئەوەندەش ئیش و ئازارە، لەم مانگەدا چەندین کۆمەڵکوژی و هێرش کرایە سەر گەلی کورد کە یەکێک لەوانە کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەیە ڕووداوی هەڵەبجە یەکێکە لە بە ئازارترین ڕووداوەکانی مێژووی کوردستان،  لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ ڕژێمی بەعس بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی شاری هەڵەبجەی بۆردومان کرد، لە ئەنجامی ئەو بۆمبارانە کۆمەڵکوژییەکی گەورە ئەنجام دراو لەو کۆمەڵکوژییەدا هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون تا ئەمڕۆش کاریگەریی زیانەکانی بۆردومانەکە دیارە".

 

"هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەیە"

لیمان شیویش، ئەوەیخستەروو کە ئەمڕۆ هۆشیاری کۆمەڵکوژی هەڵەبجە لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە و وتی: "دیکتاتۆری ڕژێمی بەعس سەدام حسێن کۆمەڵکوژی لە هەڵەبجە ئەنجامداوە هیچ دەوڵەتێک دان بە کۆمەڵکوژییەکانی گەلی کورد و راستیی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەدا نەناوە، بیدەنگییەکی زۆر بەرامبەر بەخەڵکی هەڵەبجە هەبوو، هەڵەبجە ئازارێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و دەوڵەتانی نێودەوڵەتیش ئەم دۆخەیان لە بەرژەوەندی خۆیاندا گرتووەتە دەست، ئەمڕۆ هۆشیاری کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە لەسەر خاکی باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت تا ئێستا دەسەڵاتداران هێرشێکی گەورەیان کردووەتە سەر گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و لە ئەنجامدا کۆمەڵکوژی و ئاوارەبوونی کوردیان لێکەوتووەتەوە، لە ڕۆژئاوای کوردستان چەکی کیمیایی فۆسفۆری سپی بەکارهێنرا و سەرەڕای هەموو بەڵگەنامەکان لیپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک نەکرا، دەوڵەتانی نێودەوڵەتیش جارێکی دیکە لە بەرژەوەندی خۆیاندا هەڵسوکەوتیان کرد".

 

"نەتەوەیی دیموکراتیک چارەسەری هەموو کێشەکانە"

لیمان شیویش ڕایگەیاند کە هەموو نەتەوەکان دەتوانن لە ڕێگەی سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیکەوە خۆیان بپارێزن و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "بەعس بە تێگەیشتنی یەک نەتەوە و یەک دەوڵەت و یەک ئایین هێرشیان کردە سەر کۆمەڵگە ئەو وشیارییە بنەمای هەموو دەوڵەتێکە، بۆیە ئێمە وەک گەلی کورد هەڵوێستمان هەیە بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی داگیرکەران، چونکە خۆمان بە سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیک ڕێکدەخەین و سیستەمی بەرگری خۆمان بونیاد دەنێن، هیچ هێزێکی داگیرکەر ناتوانێت بە ئاسانی بە کۆمەڵکوژی کۆمەڵگەکەمان بترسێنێت، چونکە ئێمە خۆمان بە هێزی خۆمان دەپارێزین".