ڕۆژی ٤٥٧ی ئێشکگری؛ بنچینەی دادپەروەری ئەخلاقە

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار لە ڕۆژی ٤٥٧دا بەردەوامە و هاوڵاتیان سەردانی ئەو دایکە دەکەن.

ڕەحا

 

ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ لە ٤٥٧ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

 

خێزانەکە بەیانی ئەمڕۆ هاتنە بەردەم دادگای ڕەحا و ئێشکگرییەکەیان دەستپێکرد، هاوڵاتیان سەردانییان کردن و هاوخەمییان دەربڕی، عەلادین ئەردەن، لە کۆڵنی ئەڵمانیا دەژی و چووەتە ڕەحا، سەردانی ئامینە شەنیاشاری کرد و وتی "بنچینەی دادپەروەری ئەخلاقە".

 

بنەماڵەی شانیاشار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەرمی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، "دەسەڵات ئەزموونێکی مێژوویی خۆی دەخاتەڕووی ئەو دایکەی کە لەبەردەم دادگادا ئێشکگری دادپەروەری بەڕێوەدەبات، لێرە ناچارە هەڵبژاردن بکات، ئەو کەسانەی بۆ بەشداری هەڵبژاردن هەڵبژێردراون، هێشتا نەهاتوونەتە بەر دەرگای دادگا، ئەوان ناتوانن لە گەلی ئورفاوە وەڵامێک وەربگرن".