کۆنگرەی ستار: کۆبانێ سیمبولێکی جیهانییە بۆ بەرخۆدان و ئازادی و کەرامەتی مرۆیی

کۆنگرەی ستار لە ڕاگەیاندراوێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی هاوسۆزی لەگەڵ کۆبانێوە، بانگەوازی کرد بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ئاسایشی شارەکە و داهاتووەکەی، دەڵێت: بەرگریکردن لێی بەرگریکردنە لە ئیرادەی گەلان و یادی بەرخۆدان و بەهاکانی ئازادی.

ناوەندی هەواڵ

 

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی هاوسۆزی لەگەڵ کۆبانێوە کە دەکەوێتە ١ی تشرینی دووەم، کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی دەرکرد و تێیدا جەختیەوە کردەوە، کە کۆبانێ بووەتە سیمبولێکی جیهانی بۆ بەرخۆدان لە ڕووی تاریکیی داعشدا، بۆ تێکۆشان لە پێناو ئازادی و کەرامەتی مرۆییدا.

 

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئەو ئیرادەیەی کە شەهیدان لە پێناو ئازادیدا بەرجەستەیان کرد تەنها نەبووە بە میراسی بەرخۆدان لە کۆبانێدا، بەڵکو لە یادگاری هاوبەشی تەواوی مرۆڤایەتیشدا چەسپاوە.

 

ڕوونیکردەوە، کە ١ی تشرینی دووەم تەنها بۆنەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو مێژوویەکە هەڵگری ناوی داستانی بەرخۆدانێکە، کە گەلێک تۆماری کرد، ڕەتی کردەوە خۆیبەدەستەوە بدات لە بەرامبەر هێرشە تاریکپەرستییەکاندا کە داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا دەستی پێکرد، لە ویژدانی مرۆیی هاوبەشدا هەمیشەیی کرد.

 

ئاماژەیبەوەدا، کە کۆبانێ بۆ چەند مانگێک گەمارۆ درا، ڕووبەڕووی هێرشی دڕندانە بووەوە، بەڵام خۆی بەدەستەوە نەدا، بە بەرخۆدانی کەسانی وەکو شەهید ئارین میرکان، ئیرادەی پۆڵاینی بەرخۆدانکاران، پشتیوانی و هاوسۆزیی ئەو کەس و لایەنانەی کە لە سەرانسەری جیهانەوە پەرەیان سەند، هێرشەکانی داعش تێکشکێنران، بەم شێوەیە کۆبانێ بوو بە یەکێک لە سیمبولەکانی تێکشکانی داعش، شوێنێکی مێژوویی کە تێیدا هیواکانی ئازادی لە نوێوە لە بەرامبەر تاریکیدا سەریهەڵدایەوە.

 

"کۆبانێ هێشتا ڕووبەڕووی مەترسیی جدی دەبێتەوە"

ڕاگەیاندراوەکە سەرنجی ڕکێشا بۆ ئەوەی کە واتای مێژوویی و مێراسی ئازادی کە کۆبانێ هەڵگرتووە لە نوێوە ڕووبەڕووی هەڕەشەی مەترسیدار دەبنەوە، جەختی لەوە کردەوە، کە ڕێکخستنە سیاسی و بەڕێوبەرییە پێشکەشکراوەکان سەبارەت بە داهاتووی شارەکە ناتوانرێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت وەک تەنها بابەتێک کە پەیوەندی بە دۆخێکی بەڕێوەبەریەوە هەبێت.

 

ڕوونیکردەوە، کە بەرگریکردن لە کۆبانێ بە واتای بەرگریکردن لە تەنها شارێک نایەت، بەڵکو بە واتای پاراستنی یادگاری مێژوویی و ئیرادەی کۆمەڵایەتی و واتای ئازادی دێت کە تێکشکاندنی داعش لە کۆبانێدا تەنها تێکشکاندنێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو سەرکەوتنێکیش بوو بۆ ئیرادەیەکی مێژوویی کە وەستا لە بەرامبەر عەقڵییەتی تاریکپەرستیدا کە ڕێکخراوی داعش بەرجەستەی کردبوو.

 

"کۆبانێ دۆسیەی تەواوی مرۆڤایەتییە"

لە بەرامبەر ئەگەرەکانی گەڕانەوەی داعش و ئەو هەڕەشانەی کە ڕەنگە هێرشەکانی پێشوو بەرهەم بێننەوە، ڕاگەیاندراوەکە جەختی لەوە کردەوە،  کە دەبێت لە هیچ بارودۆخێکدا ئاسایشی کۆبانێ نەکرێتە بارمتەی نادیاری و نەبوونی دڵنیایی دەبێت کۆبانێ نەبێتە ئامانج بۆ هێرشی نوێ یان پرۆسەی تۆڵەسەندنەوە یان یەکلاکردنەوەی هەژماری سیاسی، بەرگریکردن لە کۆبانێ ئەمڕۆ بە واتای بوژاندنەوە و بەهێزکردنەوەی ڕۆحی هاوسۆزی دێت کە لە ساڵی ٢٠١٤دا دەرکەوت.

 

ڕاگەیاندراوەکە لە کۆتاییدا، بانگەوازی لە هەموو هێزە دیموکراتی و سۆسیالیست و نێودەوڵەتییەکان، داکۆکیکاران لە مافی مرۆڤ لە جیهاندا، هەموو کەسێک کرد کە لە بەرامبەر سیستەمی توندوتیژی و ستەمکاریدا دەوەستێت کە داعش نوێنەرایەتی دەکات، کە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵگرن بەرامبەر بە ئاسایشی کۆبانێ و ئیرادەی گەلەکەی و داهاتووەکەی.