ڕێزان شێخ دلێر: پێویستە لەسەر لایەنە سیاسیەکان مافی ژنان بدەن لە پۆستەکان

ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە پێویستی دەزانێت حکومەتی نوێی عێراق ئەمجارە مافی ئاسایی ژنان بدەن لەڕووی کۆمەڵایەتی و واقعی سیاسی پشت بەست بە ئامادەی فراوانیان لە نێو پەرلەمان بە زیاتر لە ٩٠ کورسی.

ناوەندی هەواڵ

ڕێزان شێخ دلێر لەسەر لێدوانی لیژنەی دانوستانی ڕەوتی سەدڕ بەوەی ئەگەری ئەوە هەیە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق ژن بێت، وتی: "گومانمان لەو نیەتە نیە ئێمەش کەمتر لەوە داوا ناکەین پشت بەست بەو بەڵێنانەی لایەنە سیاسیەکان لە پێشتر و لەهەمان سات پێکهێنانی حکومەت داویانە وەک ئامڕازێکی دانوستان و نمایشێک بەئامانجی پیشاندانی کرانەوەیان".

هەروەها داوای لەلایەنە سیاسیەکان کرد بەپێدانی مافی بەشداری سیاسی ژنان لەحکـومەت بە گەڕاندنەوەی "وەزارەتی ژنان" وەکو مافێکی ئاسایی لەسەر ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیی ژنان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە تۆماریان کرد.

ڕێزان شێخ دلێر لە کۆتایی بەیاننامەکەی پەیامی ئاڕاستەی ئەو لایەنانە کرد کە حکومەت پێکدەهێنن کە پابەندی بەڵێنەکانی پێش و دوای پێکهێنانی حکومەت ببن بۆ ئەوەی پەیامی دڵنیایی بدرێت بە گەلی عێراق بەوەی ئەم حکومەتە حکومەتی چاکسازی و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەی چەوتە نەک حکومەتی بەردەوامی دانە بە گەندەڵی و پشتگوێخستن و وێرانکردنە.