ڕۆزا حەمە ساڵح: ژنان هەوڵی هۆشیاربوونەوە نەدەن هزر و هۆشیان گەمارۆ دەدرێت

ڕۆزا حەمە ساڵح لە وتارێکیدا ئاماژە بە پێشکەوتنی ژنان دەکات لە بواری زانستیدا، ڕەخنە لە سیستمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێت کە ژن کۆت و بەند دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆزا حەمە ساڵح، نووسەر لە وتارێکیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی خۆی بە ناونیشانی "ژن لە دوو سەردەمی جیاوازدا" باس لە پێشکەوتنی ژنان دەکات لە بواری زانستیدا.

 

ڕۆزا حەمە ساڵح وێنەی دوو سەردەمی جیاوازی زانایانی بواری فیزیای خستووەتەڕوو، نووسیویەتی: لە‌ یە‌كە‌م وێنە‌دا كە‌ لە‌ ساڵی ١٩٢٧ گیراوە‌، ٢٨ پیاوی زانای بواری فیزیا و یە‌ك ژن ئە‌ویش (ماری كوری)یە‌ لە‌ وێنە‌كە‌دا دە‌ردە‌كە‌ون، لە‌ دووە‌م وێنە‌دا كە‌لە‌ ساڵی ٢٠١٧ گیراوە‌،‌ زانكۆی ترینتۆ و كۆمە‌ڵە‌ی فیزیازانی ئیتاڵی نوێترین وێنە‌مان پێشان دە‌دات كە‌ تێیدا ٢٨ ژنی زانای بواری فیزیا و یە‌ك پیاو ئەویش (غیدو تونیللی)یە،‌ دە‌بێنرێت."

 

ڕۆزا حەمە ساڵح دەڵێت ژنان لە جیهاندا گەشتوونەتە ئاستێك لە‌ ھێز و زانیین و خزمە‌تكردن بە‌ مرۆڤایە‌تی، لای خۆشمان ڕۆژ نە‌بێت بە‌ مە‌رگی ژنێك ڕانە‌چە‌ڵە‌كین.

 

ژنان کۆت و بەند دەکرێن

ئەو نووسەرە ڕەخنە لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێت کە ژنیان سنوردار و کۆتوبەند کردووە و وەها کۆتوبەندەکان دەخاتەڕوو، "لە ناو کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتیدا ژن بە گشتی بە‌ جۆرێك سنوردار و كۆتوبە‌ند كراوە‌‌، کە ھە‌ستێكی وای لە‌لا دروست بووە‌ بە وەی کە دە‌بێت ئە‌ركە‌كانی تە‌نھا و تە‌نھا لە‌ چوارچێوە‌یە‌كی داخراودا بێت، وە هەندێ جار وە‌ك كاڵایە‌كی لێھاتووە‌ و بازرگانی پێوە‌ دە‌كرێت."

 

لە کۆتایدا نووسەر ڕۆزا حەمە ساڵح داوا لە ژنان دەکات هۆشیار بن تا هزر و هۆشیان گەمارۆ نەدرێت، وەها دەنووسێت: "ئەگەر بێت و ژنان ھەوڵ بۆ ھۆشیارکردنەوەی خۆیان نەدەن، عەقڵیان ژێردەستە بکەن، ئەو کات ھزر و ھۆشیان گەمارۆ دەدرێت، یان دەکرێن بە بوکەڵە و فرۆشتن و مامەڵە بە لەش و لاریانەوە دەکرێت، یاخود ھزر و عەقڵیان بچوک دەکرێتەوە و تەنھا لە یەک ڕوانگەوە دەبینرێت، لە ھەردوو لاشەوە ھەر ژن تێیدا زەرەرمەند دەبێت و ڕووبەڕووی نەخۆشی و فشارە دەرونییەکان دە‌بێتەوە، ئەو کات ترس و بێمتمانە‌یی بە‌ خودی خۆی لە ناخیاندا دەچەسپێت و عەقڵیەتی لە گەشەکردن دەوەستێت."

 

ت.پ