گەنجینە دێرینەکانی عێراق بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا خۆڵیان لەسەر نیشتووە

شوێنەوارە دێرینەکانی عێراق کە لە هەزاران ساڵ پێش ئێستا و وێرانکارییەکانی شەڕدا ماونەتەوە، ئێستا ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی نوێ دەبنەوە، بەهۆی زریانی خۆڵەوە لە ئەنجامی گۆڕانەکانی کەشوهەوا شوێنەوارەکان خۆڵ دایاندەپۆشێت.

ناوەندی هەواڵ

 

شوێنەوارە دێرینەکانی عێراق کە لە هەزاران ساڵ پێش ئێستا و وێرانکارییەکانی شەڕدا ماونەتەوە، ئێستا ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی نوێ دەبنەوە، بەهۆی زریانی خۆڵەوە لە ئەنجامی گۆڕانەکانی کەشوهەوا شوێنەوارەکان خۆڵ دایاندەپۆشێت.

 

گەنجینەکانی بابلی کۆن کە بە زەحمەت هەڵکەندراون، هێواش هێواش لە ژێر خۆڵدا دیار نامێنن لە خاکێکدا کە بەهۆی بەرزبوونەوەی گەرما و وشکەساڵی درێژخایەن وشک بووەتەوە.

 

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، ساڵی ڕابردوو بەرگەی دەیان زریانی گەورەی خۆڵ گرت کە ئاسمانی پرتەقاڵی کرد و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەکەی وەستاند و ڕووبەڕووی کێشەی هەناسەدان بوونەوە.

 

کاتێک زریانەکانی خۆڵ پاک دەبنەوە، چینەکانی خۆڵە وردەکان هەموو شتێک دەگرێتەوە و دایدەپۆشێت لەوانەش شوێنەواری سۆمەری "ئوم ئەلعەقاریب" لە پارێزگای بیابانی باشووری زیقار.

 

زریانی خۆڵ هێواش هێواش دەستیکردووە بە پێچەوانەکردنەوەی ساڵانێک کارکردن بۆ دۆزینەوەی ڕووبەری پەرستگاکان و چەندین شوێنەواری دیکەی بەنرخ، شوێنەوارناسەکان لە عێراق هەمیشە ناچار بوون خۆڵ هەڵبدەنەوە، بەڵام ئێستا قەبارەکان لە زیادبووندایە و نزیکە لەوەی شوێنەوارەکان بە تەواوی خۆڵ دایبپۆشێت.

 

دوای دە ساڵ لە خراپتربوونی زریانەکان، ئێستا خۆڵ لە ئوم ئەلعەقاریب شوێنەکەی گرتوەتەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ٢٣٥٠ ساڵ پێش زایین و زیاتر لە پێنج کیلۆمەتر چوارگۆشە دەگرێتەوە.

 

لە ڕابردوودا گەورەترین مەترسی تاڵانکردنی کەلوپەلی کۆن بووە لە وێرانەکاندا، کە پارچەی دێرین و لەوحی گڵین کە ڕێنووسی کۆنی مێخی لەسەرە دۆزراوەتەوە، مەزەندە دەکرێت لە ١٠ ساڵی داهاتوودا کە خۆڵ ٪٨٠ بۆ ٩٠ی شوێنەوارەکان بگرێتەوە.

 

زەوییەکانی نێوان ڕووبارەکانی دیجلە و فورات شارستانییەتە سەرەتاییەکانی جیهان دەگرێتە خۆی، کە پاشماوەکانیان لە عێراقی ئەمڕۆدا لە ژێر هەڕەشەدای دیار نەماندایە، عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە نەوت بەڵام هێشتا لە دەیان ساڵەی دیکتاتۆرییەت و شەڕ و یاخیبوون دەژی و تا ئێستاش بەدەست خراپی حوکمڕانی و گەندەڵی و هەژاریی بەربڵاوەوە دەناڵێنێت.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەداوە، عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی کە زۆرترین کاریگەریی لەسەر بووە بەهۆی هەندێک کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا، لەوانەش وشکەساڵی.

 

بەنداوەکانی تورکیا ڕۆیشتنی ئاوی بۆ ڕووبارە گەورەکان کەمکردووەتەوە و ئاوی زیاتریش بەهۆی سیستەمی ئاودێری کۆنی عێراق و شێوازە بەسەرچووەکانی کشتوکاڵەوە بەفیڕۆ دەچێت.

 

ئێستا زۆرجار پلەکانی گەرما لە هاویندا ٥٠ پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت، عێراق کە وشکەساڵی ناوچە کشتوکاڵییەکانی وشک کردووەتەوە و جووتیاران و شوانکارانی بەرەو شارە قەرەباڵغەکان بردووە، هەروەها گەردەلوولەکانی خۆڵ زۆرتر بوون، با تۆزاویتر بوو و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە، بەهۆی نەبوونی ڕووەک و ڕەگەوە خاکەکە پارچە پارچە بووە.