بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە چالاکی لە سوید ئەنجامدرا
جگە لە کوردستان، کوردان بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە، لە وڵاتانی دیکەش چالاکی ئەنجام دەدەن، بە پێویستیشیان زانی ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان تێبکۆشن.
ناوەندی هەواڵ
تەنها لە کوردستان یادی ٨ی ئادار ناکرێتەوە بەڵکو لە تەواوی جیهان چالاکی بە بۆنەی ڕۆژی ژنانەوە دەکرێت، لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید، مەراسیمێک بە درووشمی "بە ژنی ئازاد بەردەوامی بە شۆڕشی ژن دەدەین" بۆ پێشوازی کردن لە ٨ـی ئادار ڕێکخرا.
سەرەتا مەڕاسیمەکە بە خولێکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان دەستی پێ کرد، دواتر لە سەر ناوی ژنانی ئامار، عایشە گۆتەپە، وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە شۆڕشی ژنان کرد و وتی: ئێمە بە درووشمی "ژن ژیان ئازادیی" دەبێت تێکۆشانمان نەک تەنیا ڕۆژ بە ڕۆژ بەڵکو سات بە سات بە هێزتر بکەین.
عایشە گۆتەپە، باسی لە گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کردوو وتی: ژنان لە هەر کات زیاتر پێویستیانە بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان تێبکۆشن.
لە درێژەی مەڕاسیمەکەدا هونەرمەند گرین و گرووپی فلکلۆری تەشی بەرهەمە هونەرییەکانیان پێشکەش بە میوانان کرد، پاشان گرووپی یارسان و هونەرمەند ئەڤین ئاکپاش بە پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان درێژەیان بە مەراسیمەکەدا.