یەژاد: ژن، ژنان، ئازادی سروشتی تێکۆشانی ژنانە

یەکێتی ژنانی دیموکراتیکی عەلەوی ڕایگەیاند، هەتا دەگەنە ژیانێکی ئازاد و یەکسان و دیموکراتیک، دەستبەرداری تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیری، زایەندپەرستی، ئایننپەرستی ونەتەوەپەرستی نابن.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێتی ژنانی دیموکراتییکی عەلەوی "یەژاد" بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ستانداردەکانی ژن و ژیان بنچینەی فەلسەفەی عەلەوییە. ژن، ژیان، ئازادی هۆکاری تێکۆشانە، ئەم دوو بنەمایە ڕێگای ڕاست نیشان دەدەن.

 

بە پەرۆشییەوە یادی مانگی خزیرە دەکەینەوە، کە بەهادارترین ڕۆژی باوەڕمانە، بە پەرۆشییەوە پێشوازی لە ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار دەکەین، بۆ ماوەی سەدان ساڵە لە لاپەڕەکانی مێژوودا تاڵانکردن بەسەر ژناندا سەپێندراوە و بەرخۆدان بەرامبەر بە هۆشیاری سەروەری پیاوان لە ٨ی ئاداردا مانایەکی هەیە، ناوی بەرخۆدان و خەباتی هەزاران ساڵە.

 

"ژن، ژیان، ئازادی سروشتی ئێمەیە"

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، دەستبەرداری خەباتی دژ بە گۆشەگیری و زایەندپەرستی و ئایننپەرستی و نەتەوەپەرستی نابن هەتا ئەو کاتەی ژیانێکی ئازاد و یەکسان و دیموکراتی دادەزرێندرێت، ژن، ژیان، ئازادی سروشتی ئێمەیە.