ژنان لە عامودا بۆ ٨ی ئادار ڕێپێوانیان کرد

ژنان لە عامودا بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان ڕێپێوانێکیان ڕێکخست، سەدان ژن بە دروشمی "ڕێکخراوی ژنان وەڵامدانەوەی هێرشەکانی داگیرکارییە" بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کردو تیشک خرایە سەر هێرشەکان بۆ سەر ژنانی پێشەنگ.

ناوەندی هەواڵ

 

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، کۆنگرەی ستار ڕێپێوانێکی ڕێکخست لە ناوچەی عامودا، ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

 

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهید جیهاد لە ناوەندی ناوچەکە تا مەیدانی ژنانی ئازاد بەردەوام بوو.

 

ئاڵاکانی کۆنگرەی ستارو وێنەی ڕیحان عامودا "لیمان شوێش" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی قامیشلۆ، یوسرا دەروێش، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی قامیشلۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی هەلینج و دروشمی"ڕێکخراوی ژنان وەڵامی هێرشەکانی داگیرکارییە" و"بە ئیرادەی ژنی ئازاد، سیاسەتی جینۆساید و داگیرکردن و گۆشەگیری تێکدەشکێنین" بەرزکرایەوە، ژنان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی یەپەژە"یان دەوتەوە.

 

لە مەیدانی ژنی ئازاد، حەنا خالید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەی عامودا لە لێدوانێکیدا بە ناوی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند کە ژنان لە زۆرێک لە مافەکانیان بێبەشکراون بەهۆی بیری پیاوسالارییەوە.

 

هەروەها تیشکی خستە سەر بەئامانجکردنی ژنان و وتی: ئامانجیان شکستپێهێنانی خەباتی ژنانە، کۆنگرەی ستارخۆی بە ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژنان ڕێکدەخات، ئەنجامەکانی کارەکانی لەناو شۆڕشی ڕۆژئاوادایە و ئیرادەی ژنان بەهێزتر دەبێت.

 

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات..