ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە شام ئەنجام دەدات
یەکینەکانی زەمینی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی زەمینییان لە ناوچەی نزیک شامی پایتەختی سووریا ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ
بەگوێرەی میدیای دەوڵەتی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا، هێزەکانی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی زەمینییان بۆ سەر دامەزراوەیەک ئەنجامداوە کە دووجار بۆردوومان کراوە. هەروەها ئەو ناوچەیەی کە باسی لێوە دەکرێت لە نزیک کەسوە هەڵکەوتووە. بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی سووریا، لە یەکەم هێرشی ڕۆژی سێشەممەدا شەش سەربازی شام کوژراون. دوای هێرشی دووەمی ڕۆژی چوارشەممە، یەکینەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە لە ناوچەکە جێگیرکران.
سۆهر: یەکەم ئۆپەراسیۆنی زەمینی
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەریتانیایە ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل بۆ یەکەمجار لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی لە سووریا ئەنجامداوە، ڕێکخراوی سۆهر ڕایگەیاندووە کە چەکی حزبوڵا لە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکەدا دۆزراوەتەوە و ئەو دامەزراوەیە بینای سەر بە فیرقەی ٤٤ی سەربازی لە شام لەخۆدەگرێت.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی شام سانا، هێزەکانی شام پێش هێرشە ئاسمانییەکان "ئامێری گوێگرتن و چاودێری"یان لە ناوچەکەدا دەستکەوتبوو.
هەروەها ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەرنجی بۆ ئۆپەراسیۆنی سوریا ڕاکێشا و وتی: هێزەکانمان شەو و ڕۆژ لە هەموو بەرەکاندا کار بۆ پاراستنی ئیسرائیل دەکەن