ئیلهام ئەحمەد: بڕیاری بەشداریکردنی سێ فیرقەی هەسەدە بەهۆی دەستوەردانی دەرەکییەوە هەڵوەشایەوە
ئیلهام ئەحمەد دەڵێت: لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی کاتی ڕێککەوتن کرا بۆ ئەوەی هەسەدە لەگەڵ سێ فیرقە پەیوەندی بکەن، بەڵام بەهۆی دەستوەردانی دەرەکییەوە ئەم بڕیارە هەڵوەشایەوە.
ناوەندی هەواڵ
لە میانی کۆبوونەوەکانی نێوان خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی کاتی سووریا، ناکۆکی سەبارەت بە یەکخستنی هەسەدە لە سوپادا سەریهەڵدا، ئیلهام ئەحمەد جەختی لە ڕۆڵی ئەمریکا و گرنگی دەسەلاتی ناوخۆیی لە شارەکانی حەسەکە و کۆبانێ کردەوە.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ناوەڕۆکی دیدارەکانی لەگەڵ حکومەتی کاتی سووریا تاوتوێ کرد، سەرەتا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە بۆ ناو سوپا لە ڕێگەی سێ فیرقەیەوە، بەڵام دواتر ئەم بڕیارە بەهۆی "دەستوەردانی دەرەکی" پێچەوانە بووەوە، لە ئەنجامدا شێوازی "بەشداری بەکۆمەڵ"ی سەپاند.
تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ئەمریکا لە دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی کاتی سووریا، هەروەها گرنگی ئەمریکا وەک ناوبژیوان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان کردەوە، وتی: واشنتۆن لەگەڵ شاندی بەڕێوبەری ئەمریکا کۆبووەوە بۆ گوێگرتن لە دیدگاکانی و گەیاندنی بە دیمەشق، لە کاتێکدا لە ڕێگەی سێ فیرقەی سەربازییەوە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر یەکخستنی هەسەدە، دواتر ئەم ڕێککەوتنە بەهۆی "دەستێوەردانی دەرەکی"ەوە ڕاگیرا، ئەمەش بووە هۆی دووبارە هێنانەکایەی شێوەی "بەشداری بەکۆمەڵ" لەبری یەکگرتنی بەکۆمەڵ.
ئیلهام ئەحمەد جەختی لەوەکردەوە، کە پێویستە حەسەکەو کۆبانێ لە ژێر بەڕێوبەری خەڵکدا بن، جەختی لەسەر دانانی چوارچێوەیەک کردەوە، کە دانیشتوانی هەرێم بتوانن کاروباری خۆیان بەڕێوەببەن، وتی: نابێت ئیدارە تەنها لە کورددا سنووردار بێت، بەڵکو پێویستە سووریەکان و عەرەبەکانیش بگرێتەوە.