ئیلح بە بەرخۆدان بڕیاردارە: ئێمە لە دزەکان ناترسین
ئەو ژنانەی دژایەتی قەیومی سەپێندراو ددەکەن، شەقامەکانیان چۆڵ نەکرد و وتیان: ئێمە لە دزەکان ناترسین.
مەدینە مامەدئۆغڵو
ئیلح- یەکێک لەو شارەوانیانەی کە قەیومی تێدا داندراوە شارەوانی ئیلحە، گەل لە بەرامبەر خراپ بەکارهێنانی ئیرادە بەردەوامە لە بەرخۆدان، ئەو کەسانەی قەیوم قبوڵ ناکەن چەند ڕۆژێک لەبەردەم شارەوانیدا وەستاون و ناڕۆن، دەڵێن قەیوم لە تاڵانکردن زیاتر هیچی تر ناکات و ئەوانیش بە ئەشکەنجەدان و دەستوەردانی توند کاردانەوەیان هەبوو، ژنان پەیامی خەباتیان دا.
"دەستبەرداری ماندووبوون و ئیرادەمان نابین"
ئایتەن گەلیر ڕایگەیاند، تا قەیوم نەڕوات شارەوانی بەجێناهێڵن، لێیان ناترسن و دەستبەرداری کار و ئیرادەی خۆیان نابن وتیشی: ئەو دەستوەردانانەش بە بەکارهێنانی غاز شتێک کە تەنها دەتوانین پێیان بڵێین: هۆدری مەیدان. لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، لە شەقامێکەوە بۆ شەقامێکی تر دەڕۆین، شەو و ڕۆژ بە زەحمەت کار دەکەین، بۆ ئەمەش دەیکەن، دزی دەکەن، گەندەڵی دەکەن، بەڵام چی دەکەن، سەرکەوتوو نابن ئەمە کار و پانتایی ئێمەیە، کار و ئیرادەی خۆمان بۆ ئەوان جێناهێڵین، ئەوان دەیانەوێت غاز، بۆمب فڕێ بدەن، ئەوان دەیکەن، ئێمە لێیان ناترسین، ئێمە ئێرە بەجێناهێڵین. هەرچییەک بکەین دەستبەرداری ئیرادەی خۆمان نابین، پارێزگار هەموو خولەکێک پەردە بەرزدەکاتەوە و سەیری ئێمە دەکات و جارێکی تر دایدەخات، با بێتە دەرەوە و قسە بکات.
"ئێمە لە دز ناترسین"
ئایتەن گەلیر ڕایگەیاند، هەموو جیهان لەبارەی دز و قەرزدارەکان دەزانێت و وتی: دزی و گەندەڵی کاروباری ئەوانە، ئەمە کاری ئێمە نییە، خراپترین شت هی ئەوانە نەک هی ئێمە، هیچ پیسبوونێک لە لای ئێمەوە نییە. بەڵام بەیانیان هەڵدەستن و چاوپۆشی لە شارەوانی و ئیرادەی گەل دەکەن، ئەمە قبوڵ ناکەین، بڕیاری ئەوانیش قبوڵ ناکەین، ئەگەر بە تفەنگ و تۆپیشەوە بێن، ئێمە لێیان ناترسین، ئێوە دزن با قسەکەرێک بێت و لەبەردەمماندا قسە بکات، هەموو جیهان بیستوویەتی دزییەکەی ئەوان، جارێکی تر ڕێگەی پێنادەین”. .
"بەش و مافی خۆمانمان دەوێت"
گوڵجان سەڤیم کە دژی دانانی قەیوم لەگەڵ منداڵەکەی هاتۆتە شارەوانی وتی: من بۆ ئازادی و ئیرادەی خۆم هاتوومەتە ئێرە، دڕندەیی زۆرە، ئەم نادادپەروەرییە قبوڵ ناکەین، بەم نایاساییە ناتوانیت بچیتە هیچ شوێنێک، ئێمەی گەلی ئیلح ئەم بڕیارە قبوڵ ناکەین و دیموکراسیترین مافی خۆمان بەکار دەهێنین، ئەمە سێیەم هەواڵە سەبارەت بە دانانی قەیوم، خوای گەورە مافی خۆمان بۆ هیچ کەسێک جێناهێڵیت، ئێمە دەنگمان دا و ئەوەی مافی خۆمانە دەمانەوێت، لە ڕاستیدا داواکارییەکەمان زۆر سادەیە، ئێمە هەڵمانبژارد، زۆر ماندوو بووین، سەرکەوتنمان بەدەستهێنا و ئەمەش شایەنی ئێمەیە، جگە لە پشتگوێخستنی دەستکەوتەکان هیچی تر ناکەن.
"با دەرگای شارەوانی بکەنەوە"
ڕیحان چەلیک کاردانەوەی بەرامبەر بە قەیومە سەپێندراوەکان و بە قسەکانی باخچەلی کە "دەستی ئاشتی" بوو و وتی: ئەم نادادپەروەرییە چیتر قبوڵکراو نییە, لێرەین بۆ شارەوانی و ئیرادەی خۆمان, هەرچەندە هاوسەرۆکەکەمان هیچ تاوانێکی نەکردووە، بەڵام ئەم قەیومە دانراوە جگە لە دڕندەیی هیچی تر نییە، زۆر کەس ئەمڕۆ لەبەر ئیرادەی خۆیان لێرەن، با دەرگای شارەوانی بکەنەوە و خەڵک بچنە شوێنی خۆیان، ئەم دڕندەییە تا کەی بەردەوام دەبێت؟ خەڵک ئەشکەنجە دەدەن، منداڵ دەبەن و ژن دەکوژن، هیچ کەسێک ناتوانێت لەم ئەشکەنجە و دڕندەییە ڕزگاری بێت. ئەگەر دەڵێن ماف و یاسا هەیە با لەبری قەیوم کەسێک لە ئەنجومەن دیاری بکەن، کارێکی دروستە و پێویستە ئەوانیش بیکەن، ئێمە لە سەرکردەکەمان و خزمەتگوزارییەکانی ڕازی بووین.
"دەستی قەیوم قبوڵ ناکەین"
ڕیحان چەلیک وتی: ئێمە شەڕ و ئاژاوەمان ناوێت، یەکڕیزی و یەکسانی و ئازادیمان دەوێت، ئایا ئەمە بوو کە باخچەلی دەستی درێژ کرد؟ زۆرن کەسانێک کە حەز دەکەن دەستی بگرن بۆ ئاشتی، ئەگەر ئەمڕۆ بێتە ئێرە و ئەو کۆت و بەندانە لاببات و ئەم داواکاریانە قبوڵ بکات، هەمووان دەستی دەگرن، دەڵێن ئاشتی و قەیوم دادەنێن، لە کوێی دونیا ئەمە بوونی هەیە؟ کەس دەستی قەیوم و دەستی شەڕ ناگرێت، ئێمەی ژنان لێرەین و ناڕۆین، تا کۆتایی قبوڵی ناکەین.