ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی: ئەزمونێکی ناوازە بۆ بونیادنانی بەڕێوبەرایەتی دیموکراتیک

عەبير حەساف، ئەندامی لیژنەی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لە هەموو ناوچەکانی سووریا کرد ڕێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی بگونجێت لەگەڵ بارودۆخی ئێستادا، ڕوونیشیکردەوە، کە پەراوێزخستنی هەر هەرێمێک خزمەت بە سووریا ناکات.

شێرین محەمەد

قامیشلۆ- ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ پەسەندکرا، لە دوای پڕۆسەیەکی بەشداری دوو ساڵ کە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان و تەڤگەری ژنانی لەخۆگرتبوو، ئامانج لێی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتییە کە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت و ڕۆڵی ژنان لە بوارە جیاجیاکاندا بەرز بکاتەوە.

 

بە  ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی کە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە شاهیدی بووە، ئەزمونی خۆبەڕێوبەی وەک مۆدێلێکی دیاریکراو بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەریهەڵداوە و ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتییەکە یەکێک لە پایە بنەڕەتییەکانی پێکهێناوە کە خۆبەڕێوبەری لەم ناوچانەدا لەسەری بونیاد نراوە.

 

"چەمکی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی و پێویستی دوای قەیران"

عەبیر حەساف، ئەندامی لیژنەی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، باسی لە وردەکارییەکانی سەرهەڵدانی ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتیەکە و هۆکارەکانی پەرەپێدانی و میکانیزمەکانی داڕشتنی کرد، تیشکی خستە سەر نوێنەرایەتی دادپەروەرانە و ڕۆڵی ژنان وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی لە بونیادنانی ئەم ئەزمونەدا، هەروەها باسی لە هەڵوێستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کرد لەو بارەیەوە.

 

ئەو ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی بە ڕێکەوتنێکی ناڕاستەوخۆی نێوان هاولاتیان یان تاکەکان و چینی دەسەڵاتدار پێناسە کردوە، کە تاکەکان دەستبەرداری بەشێک لە دەسەڵاتەکانیان دەبن لە بەرامبەر بەڕێوەبردنی هەرێم و پاراستنی کاروباری تاکەکان و پاراستنیان، ئەو بۆشایەی لە دوای ساڵی ٢٠١٣ ڕویدا، بەهۆی قەیرانی سووریاوە کە لە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکردوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، پێویستیەکی بەپەلەی بۆ پێکەوەژیان دروستکردوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی هەمەجۆری دەوڵەمەندی پێکهاتەکانی ناوچەکە  لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە پارێزگای جزیرە، کۆبانێ و عەفرین، پێویست بوو لەسەر فۆرم و ستانداردێک ڕێکبکەون کە دەبێت، لێرەوە یەکەم ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی لە ساڵی ٢٠١٤ سەریهەڵدا، کە بە بەشداری سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێم داڕێژرا، بەپێی ئەم ڕێکەوتنە خۆبەڕێوەبردن لە ناوچەی جزیرە ڕاگەیەندرا، دواتر لە کۆبانێ و عەفرین.

 

"پەرەسەندنی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتیەکان و داڕشتنی ڕێکەوتنێکی نوێ"

لەبەر ئەوەی یاساکان خزمەت بە پێداویستیەکانی هاولاتیان دەکەن، دەبوو گۆڕانکاری زۆر بکرێت، وەک عەبیر حەساف وتی: ڕێکەوتنی ساڵی ٢٠٢٣ تاکە ڕێکەوتن نەبوو کە ئێمە کارمان لەسەر کرد، چەندین بەڵگەنامە و ڕێکەوتنی پێشو هەبوون، لەوانە ڕێکەوتنی فیدراڵی و یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ بەڕێوەبەرایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئێمە بە پێویستیمان بینی کە ڕێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی نوێ دابڕێژرێتەوە کە گونجاو بێت بۆ قۆناغی ئێستا، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی پەیوەستبوونی ناوچە تازە ئازادکراوەکان و سروشتی هەمەچەشنی ژیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها پێویستی بە یەکخستنی هەموو بەڕێوەبەرایەتی مەدەنی و سەربەخۆکان هەبوو، بۆیە ڕێکەوتنێک داڕێژرا کە بە باشترین شێوە هەرێمەکە ڕێکبخات.

 

سەبارەت بە نوێنەرایەتی و مافەکانی ژنان لە ڕێکەوتنەکەدا، عەبیر حەساف  ڕوونیکردەوە، کە بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە، بەتایبەتی بڕگەی نوێنەرایەتی دادپەروەرانە بە وردی هەڵبژێردران، بە لەبەرچاوگرتنی هەموو پێوەرێکی جوگرافی، یاسای، نەتەوەی، ئایینی و خێڵی، سەبارەت بە ژنان نوێنەرایەتیکردنیان ٥٠-٥٠ بوو، واتە بە ڕێژەیەکی تەواو یەکسان لەگەڵ پیاوان، لیژنەیەکی کەم لە ٣٠ کەسی بەپێی ئەو پێوەرانە پێکهێنرا، بە هەمان پێوەر، بە بەشداری نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان، کە دەرگای کردەوە یان دەرفەتی بۆ زۆرترین ژمارەی ئەندامانی کۆمەڵگە ڕەخساند کە بەشداری بکەن لە داڕشتنی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتیدا.

 

"لە پێشەکی و بابەتەکاندا گرنگی بە مافەکانی ژنان بدە"

ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتیدا کرد، وتی:ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی لاپەڕەیەکی تایبەتی بۆ ئەنجومەنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزراند، وەک ڕێکخراوێکی چەتر بۆ سەرجەم ڕێکخراوەکانی ژنان لە ناوچەکەدا، ئەم چەترە بووەتە بەشێک لە پێکهاتەی سیستمی کۆمەڵایەتی لە خۆبەڕێوەبردندا، هەروەها کۆمەڵێک دامەزراوە هەن کە لەم چوارچێوەیەدا کاردەکەن، وەک دادپەروەری ژنان، فەرمانگەی داد، ماڵی ژنان، ئەنجومەنە ناوخۆی و جێبەجێکارەکان، ئەنجومەنی گەل، و دامەزراوەکانی تر هەموویان پشت بە بنەمای یەکسانی ڕەگەزی دەبەستن، کە بوونی بەهێز و کاریگەرانەی ژنان لە ناو هەموو دامەزراوە کارگێڕییەکاندا نیشان دەدات ئەم بابەتانە لە دوای پێکهێنانی دادگای ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی و جێبەجێکردنی ماددەکانیەوە دامەزراون، بەو پێیەی بنەمای یەکسانی ڕەگەزی لە سەرانسەری دامەزراوەکاندا جێبەجێ دەکرێت.

 

"جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی و کاریگەری هێرشەکان لەسەر هەڵبژاردن"

عەبیر حەساف ڕونیکردەوە، کە ئەنجومەنەکانی گەل ئەو دەزگایەن کە بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتیەکە و سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی لەسەر زەمینە، وتی: نزیکەی ساڵ و نیوێک لەمەوبەر هەڵمەتێک بۆ داڕشتنەوەی دامودەزگاکانی خۆبەڕێوبەری دەستیپێکرد، لە ساڵی ٢٠٢٤ ئامادەی بەهێز هەبوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان، بەڵام ئەو هێرشانەی ناوچەکەیان کردە ئامانج نەیانهێشت ئەو هەڵبژاردنانە تەواو بن، بەتایبەتی کە لە بەرژەوەندی وڵاتانی دراوسێ نەبوون و ڕژێمی بەعسی لەو کاتەدا بەپێی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی دامەزراوەکان دابڕێژنەوە، بەڵام دەستێوەردانی دەرەکی ڕێگری لە تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان کردوە.

 

"هەڵوێستە ناوخۆی و نێودەوڵەتیەکان لەسەر ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی"

سەبارەت بە هەڵوێستی نێودەوڵەتی لەسەر ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتیەکە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێشوازیەکی بەرفراوان بۆ ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتیەکە دەکرێت، هەروەها وەک ئەزمونێکی ناوازە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەیر دەکرێت، بەڵام لەسەر ئاستی ناوخۆی قبوڵکردنی بەربڵاو نەبووە، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوای سووریا، کە هەندێک ڕێکەوتنەکەیان بە هەڕەشە بۆ سەریان زانیوە، بەڵام دوای ئەوەی حکومەتی کاتی سووریا دەستی بەسەردا گرت، کۆبوونەوە و دانوستانەکان دەستیپێکرد، لە ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتیەکەدا ئەگەری هەموارکردنەوەی دیاری کراوە لە ئەگەری ڕێکەوتن لەگەڵ  سووریا یان گۆڕانکاری لە نەخشەی سیاسیدا، هەروەها "ماددەی ١٣٣ی ڕێکەوتنەکە بە ڕوونی باس لەوە دەکات کە ڕێکەوتنەکە لە ئەگەری ڕێکەوتن لەسەر دەستوورێکی دیموکراتی سووریایە، کە دەرگای بەڕووی کۆمەڵگەی مەدەنیدا کردەوە و قبوڵکردنی بەرفراوانی بەدەستهێنا، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ڕێکەوتنەکە بە واتای جیابوونەوە لە سووریا نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە بەشێکە لە چارەسەری هەمەلایەنەی سووریا.

 

"بانگەوازێک بۆ گفتوگۆیەکی تۆکمەی نیشتمانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە"

جەختی لەسەر پێویستی دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتی لە سووریا کردەوە، ئێمە داوای سووریایەکی فرەی و لامەرکەزی دەکەین، ئێمەش ئامادەین بۆ دانوستان و بەشداریکردن لە چارەسەرێکی سیاسی ئاشتیانە، حکومەتی کاتی کە پێشتر بیرۆکەکەی ڕەتکردبووەوە، ئێستا دەستیکردوە بە گۆڕینی هەڵوێستی خۆی، ڕێکەوتنی ١٠ی ئادار سەبارەت بە پێکهاتەکانی ناوچەکە ڕوون و ئاشکرایە و دانوستانەکان هێشتا بەردەوامن بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێک کە لەسەری بتوانرێت دەستوورێکی دیموکراتی و دادپەروەرانە بونیاد بنرێت.

 

پێی وایە جگە لە گفتوگۆی دیموکراتی و بونیادنانی سووریایەکی فرەی و لامەرکەزی هیچ ڕێگەیەکی دەربازبوون نییە، وتی: نووسینی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی دەرفەتێکی ڕاستەقینەیە بۆ هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکانمان بۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆیان بژین، بۆیە پێویستە ئەم ڕێکەوتنە و بڕگەکانی بپارێزین و جێبەجێیان بکەین، بە بەراورد لەگەڵ جوگرافیا کانی تری سووریا، ناوچەکە تاڕادەیەک خۆشگوزەرانی و ئاسایشی بەخۆیەوە دەبینێت، هەروەها پەناگەیەک بووە و بەردەوامیشیشە بۆ دەیان هەزار سووری، بۆیە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە لە پێناو خاتریدا بیپارێزین لە مافەکانمان و بەڕێوەبردنی کاروباری خۆمان.

 

عەبیر حەساف، ئەندامی لیژنەی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کۆتایی قسەکانیدا، داوای لە هەموو ناوچەکانی سووریا کرد ڕێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی بگونجێت لەگەڵ بارودۆخی ئێستایدا، ئاماژەی بەوەشکرد، کە پەراوێزخستنی هەر هەرێمێک خزمەت بە سووریا ناکات و ژنانیش دەبێت بەشێکی دانەبڕاو بن، بەو پێیەی لە شۆڕشەکانی سووریا و ڕۆژاوادا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە، بوونی ژنان لە قۆناغی داهاتودا دەستکەوتێکی زۆر بەدەست دەهێنێت، هەربۆیە دەبێت بۆچوونەکانمان یەکبخەین بۆ بونیادنانی سووریایەک کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت، و تێیدا بتوانین لە دیموکراتیەکی ڕاستەقینەدا بژین.