''ئەوەی لە حەلەب ڕوودەدات وەرچەرخانێکی مێژووییە بۆ کورد و جیهادییەکان ترسێکی قووڵیان لە ئیرادەی ژنان هەیە''

ئەو هێرش و کۆمەڵکوژییانەی لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەبی سووریا ڕوویاندا، پێویستی بە دەنگێکی یەکگرتوو و ڕێکخراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان و پاڵپشتیکردن لە پرۆژەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک سەلماند.

ئارژین دیلیکئۆنجەل

 

ئامەد-بەئامانجگرتنی گەڕەکە کوردییەکان لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشە و چەتەکانی داگیرکەری تورکیا کە لەدوای پەردەی خوێناوییەوە بەجێماوە، سەرەڕای توندی هێرشەکان، دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەکە بە یەکگرتوویی وەستانەوە و ڕەتیانکردەوە خۆیان ڕادەست بکەن و ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، ئەم نمایشە خۆڕاگرییە بەکۆمەڵە ڕەنگدانەوەی ئیرادەیەکی نەشکاو و مانەوە و بەرگریکردنە لە خاک و کەرامەتی خۆیان.

 

سەرەڕای هێرشە خوێناویەکان، دانیشتووانی ناوچەکە ئیرادەیەکی بێ چەواشەکارییان نیشان دا، لەگەڵ ئاگربەستی بەشەکی کە دوای هێرشەکان هاتە ئاراوە، بریندارەکان و تەرمی شەهیدان لە کاروانێکدا چۆڵکران کە گوزارشت لە کەرامەت و بەرخۆدانی گەلێک دەکرد کە ڕەتیدەکردەوە شکستیان پێبهێنرێت و لەسەر خاکی خۆیان بە پتەویی مانەوە، چەسپاون بە مافی ژیان و ئازادی خۆیان.

 

ڕۆژم وەفا یاقوت، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان "DBP"لە ئامەد ڕایگەیاند، ئەوەی ڕوودەدات نوێنەرایەتی "خاڵێکی وەرچەرخانێکی مێژووییە بۆ کورد"، جەختی لەسەر پێویستی ئەنجامدانی خەباتێکی ڕێکخراو لە دژی هێرشەکان کردووەتەوە، هەروەها کورد هێزێکی گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکدەهێنێت، هەربۆیە دەکرێنە ئامانج لە هەموو ناوچەیەک کە تێیدا دەژی.

 

جەختی لە پێویستی بەرزکردنەوەی دەنگێکی بەهێزی بەکۆمەڵکرد لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە حەلەب ڕوویدا، هەڵوێستی گەل و ڕێکخراوەیی یەکلاکەرەوە دەبێت لە داڕشتنی داهاتوودا، هەروەها ئامانجی هێرشەکانی ئەم دواییە لێدانی ئەو ڕێکخراوەیە کە ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا نیشانیان داوە، هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەسەڵاتەی کە شۆڕشی ژنان لەوێ بەرجەستەی کردووە، کە ئەم شۆڕشە بووەتە چرایەکی ئیلهامبەخشی ژنان لە هەموو جیهاندا، دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” چیتر تەنها قسە نییە، بەڵکو بۆتە هاوارێکی جیهانی، بڵاوکردنەوەی ڕۆحی خەبات و ئازادی لە هەموو شوێنێک.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، داعش کە ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ هەتەشە، بەردەوامە لە هێرشەکانی، بەڕوونی دەبینین ئەم ئایدۆلۆژیایە توندڕەوە چۆن لەبەردەم بەهێزی ئەو ڕێکخراوەدا دەلەرزێت کە ژنان بەدەستیانهێناوە، ئەوان هەوڵدەدەن بە نەهێشتنی ژنان بوونی خۆیان بسەلمێنن، چونکە ژنان بوونەتە ئامڕازی ژیان و ئازادی، دیمەنی فڕێدانی جەستەی ژنێک لە باڵەخانەیەکەوە لەکاتێکدا بەرگری لە گەڕەکەکەی دەکرد، هیچ نییە جگە لە بەڵگەیەکی توند لەسەر ترسی قووڵیان لە ئیرادەی ژن.

 

"مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش"

ڕۆژم وەفا یاقوت لە لێدوانێکدا لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنە بەرفراوان و هاوکاتانەی لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ لە دژی داعش لە سەرانسەری ١٥ پارێزگا دەستیپێکرد و ١٠٨ شوێنی جیاوازیان کردە ئامانج، جەختی لە جددییەتی ئەو مەترسیانە کردەوە، کە هێشتا لەلایەن ئەو ڕێکخراوانەوە دروستکراون، ئەوان کەم تەرخەمی ناکەن لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی، چ لە ناوخۆی وڵات بێت یان لە دەرەوەی وڵات، ئەو هەواڵانەی بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە وەرگرتنی ڕەگەزنامەی تورکی بەشێک لە ئەندامانی داعش و خێزانەکانیان، ترسی قووڵتر کردووەتەوە و دڵەڕاوکێی گشتی وروژاندووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەخشینی ڕەگەزنامە بە ئەندامانی داعش، و دواتر ئازادکردنیان دوای چەند ساڵێک لە دەستبەسەرکردنیان، پرسیاری جددی دروست دەکات کە ئایا بەشداریان لەو هێرشانەدا هەبووە کە گەڕەکەکانی شاری حەلەبی سووریایان کردە ئامانج، دەبوو تورکیا بەرپرسیارێتی مێژوویی لە ئەستۆ بگرتایە و دژی ئەو کۆمەڵکوژییانە بوەستێت کە لە دژی گەلی کورد لەوێ ئەنجامدەدرێت.

 

پێیوایە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" کە لەلایەن ڕێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستیپێکردووە، دیدگایەک پێشکەش دەکات کە توانای بەرقەرارکردنی ئاشتی بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و سەرکەوتنی ئەم بانگەوازەش پێویستی بەوەیە هەموو کوردێک و هەموو کەسێک لە تورکیادا بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی لە ۆەستۆ بگرێت، وەک سیری سورەیا ئۆندەر ئاماژەی پێکردووە، ئەگەر کورد شەڕ دژی شەیتانیشی بکات، کەسانێک هەن کە هەڵدەبژێرن لەگەڵ شەیتان بوەستن، ئەم بێدەنگییە تەنها دەرگای کۆمەڵکوژی نوێ دەکاتەوە، کاردانەوەکانی ئێستا بەس نین، بەو پێیەی منداڵ و ژنان لەوێ دەکوژرێن، پێویستە هەموو ژنان لە تورکیا نیگەران بن، ئەم هەڕەشانە بەتەنها کورد ناکەنە ئامانج، دەکرێت سبەینێ بۆ شارەکانی دیکەی ناو تورکیا درێژببێتەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەوەی لە حەلەب ڕوودەدات لێرەدا دەکرێت دووبارە ببێتەوە، هیچ مسۆگەرییەکیش نییە لەدژی، لەکاتێکدا ئێمە هەوڵدەدەین بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، کورد ڕاست لە تەنیشتمانەوە دەکوژرێت، بۆچی بێدەنگ دەبین؟ ئایا نادادپەروەری بەرامبەر کورد بە نادادپەروەری نازانرێت؟ بۆچی ئێمە جیاوازی لە نێوان زیانلێکەوتووەکاندا دەکەین؟ بێدەنگی دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا پێچەوانەی بەهاکانە، کە برایەتی هەوڵی بونیادنانی دەدات.

 

ڕۆژم وەفا یاقوت بانگەوازێکی ئاراستەی هەموو گەلانی تورکیا و ژنان کرد، وتی: قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەڵوێستێکی پێکەوەی هەیە کە لە پەیوەندی و ناسنامە تەسکەکان تێپەڕێت، وتی: پێویستە دەنگمان بەرزبکەینەوە لەدژی ئەو نادادپەروەری و کۆمەڵکوژیانە، دوور لەهەر تێڕوانینێکی نەتەوەیی و خێڵەکی و لەژێر ڕۆشنایی ئەو نموونە دیموکراتیکیەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی خستووەتەڕوو، پێویستە هەنگاوی کردەیی بۆ پشتیوانی و بەهێزکردنی ئەم ڕێبازە بنێین، چونکە ئەوە ڕێگەی ڕاستەقینەیە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەک کە ئاشتی و دادپەروەری تێیدا زاڵ بێت.