ئەو ژنە چالاکوانەی کە لەلایەن تاڵیبانەوە ئەشکەنجە دراوە: لەوانەیە باجەکەی بدەین، بەڵام سەرکەوتوو دەبین

چالاکوانێکی ژنی ئەفغانی کە بەهۆکاری ئەمنی ناوی نەوت، وتی: "لەوانەیە باجەکەی بدەین، بەڵام سەرکەوتوو دەبین"، ئەو چالاکوانە، ئەزموونی ژنێکی بە ناوی ئارەزو بەبیرهێنایەوە، کە بەهۆی ڕەتکردنەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەندامێکی تاڵیبان، ئەشکەنجە درا و وتی:"ئێمە بیرۆکەی دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژنانی تاڵیبان لەناودەبەین".

بهارین لەهب

کابول - لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، لە ١١ی تشرینی دووەم، ئەندامێکی تاڵیبان ویستی ژنێک بە ناوی ئارەزو هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات چونکە ئارەزوو ئەو داوایەی قبوڵ نەکرد لەلایەن تاوانباری پیاوەوە ئەشکەنجە درا، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست گەیشتووە، زانیراوە کە ئارەزوو تا مردن ئەشکەنجە دراوە، ژنانی ئەفغانی لە دژی ئەو ڕووداوە یاخی دەبن نەرگیس نیسار، نازناوی چالاکوانێکە کە نەیویستووە بەهۆکاری ئەمنی ناوی خۆی ئاشکرا بکات لەبارەی ڕووداوەکەوە بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند.

"پێویستی بە رێکخستنی بەپەلە هەیە"

نەرگیس نیسار ڕایگەیاند کە ئەوان بە ئیرادەی خۆیان بەرگری لە پراکتیزی تاڵیبان دەکەن و ڕایگەیاند کە پێویست بە رێکخراوێکی بەپەلە هەیە لە دژی تاڵیبان، وتیشی: "ڕووداوەکە قبوڵنەکراوە و هەموو ڕۆژێک نمونەیەک لە ئەشکەنجەدانی ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە دەردەکەوێت".

"ژمارەی ئێمە کەمە، بەڵام ئێمە تاڵیبان دەترسێنین"

نەرگیس نیسار ڕایگەیاند کە ئەوان وەک ژنانی ئەفغانی هەوڵ دەدەن خۆیان بگەیەننە هەموو جیهان و تیشکی خستە سەر ئەزموونەکانی ئارەزوو کە کوژراوە و وتی: "نموونەی ئارەزوو نە یەکەمە و نە دوا، هەرچەندە ئێمە زۆر کەمین، بەڵام وەک ژن شەقامەکان جێناهێڵین بانگەوازم بۆ ژنانی جیهان، یارمەتیمان بدەن دەنگی ئێمە ببیستن ئێمەی ژنان بە ژمارەیەکی زۆر کەم لە تالیبان دەترسێنین و زۆر شانازی دەکەم کە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ئێمەی ژنان توانیومانە کاریگەرییەکی وەها بکەین".