ئەو پیاوەی دەستدرێژی کردووەتە سەر ژنان سزادرا

ئەحمەد بەسام زەکی، تاوانبارە بە هێرشکردنە سەر سێ ژنی گەنجی خوار تەمەن ١٨ ساڵ، لە قاهیرە سزای ٨ ساڵ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

١١ی نیسان لەلایەن دادگای تاوانی قاهیرە ئەحمەد بەسام، بە هەشت ساڵ زیندانی کردن زیندانیکردن سزا درا، کە تاوانبارە بە هەڕەشەکردن لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و دەستدرێژی کردنە سەر سێ ژنی گەنجی خوار ١٨ ساڵ.

 

لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە، کە دەستدرێژی کردووەتە سەر سێ ژنی گەنج و بە ئاشکرا هەڕەشەی لێکردوون، هەروەها ژنەکان هەڕەشە  و وێنە و گفتوگۆی نێوان خۆیان و تاوانبارەکەیان داوەتە دادگا کە چۆن لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە هەڕەشەی لێکردوون.

 

دۆسیەی ئەحمەد بەسام زەکی، کە خوێندکاری زانکۆی ئەمریکییە لە قاهیرە، لە میدیاکاندا بە هەراسانکەری زانکۆی ئەمریکی ناسراوە، بە هۆی دەوڵەمەندی خێزانەکەی و دەسەڵات و پێگەی باوکی، مشتومریان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە، بەڵام داواکاری ڕێکخراوەکانی ژنان بۆ دادگایکردنی تاوانبارەکە فشاری خستبووەسەر دادگا تا بە زووترین کات ئەو توانبارە دەستگیربکەن و سزای بدەن.

 

هەوڵی دەستگیرکردنی ئەحمەد بەسام، لە مانگی تەموزی ساڵی ٢٠٢٠ دەستی پێکرد، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦دا ژمارەیەک ژنی گەنج لە چەند چیرۆکێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەوە، "ئەحمەد بەسام زەکی"یان تۆمەتبارکرد بە دەستدرێژیی سێکسی، لە ١١ی نیسانیشدا دادگای تاوانی قاهیرە سزای ٨ ساڵ زیندانی بۆ بەسام دەرکرد.

 

ت.پ