ژنێک بۆ سەرۆک کۆماری سوریا خۆی بەربژێر دەکات
ئەنجومەنی گەلی سوریا ڕایگەیاند لە میژووی سوریادا بۆ یەکەمجار خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بەربژێر دەکات.
ناوەندی هەواڵ
سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی سوریا حەمودە سەباغ ئاماژەی بەوەداوە لەلایەن دادگای باڵای دەستوورییەوە ئاگادار کراونەتەوە ژنێک بە ناوی فاتن حەلی نەهار داوای کردووە بەبژێر بکرێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، بەمەش دەبێتە یەکەم ژنی سوری کە خۆی بپاڵێوێت بۆ ئەو پۆستە.
ئاماژەی بەوەشداوە کە فاتن کەسێکی ناسراو نییە لەناو کۆمەڵگەدا و ئەمە سێیەم داواکارییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بەدەستی ئەنجومەنەکە گەشتووە،
بەپێی دەستووری ئەو وڵاتە هەر کەسێک کە بنەما دیاریکراوەکانی دەستوری سوریای تێدا بێت دەتوانێت داوای خۆپاڵاوتن بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری، هەرکاتێکیش لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی گەلەوە ٣٥ دەنگی بەڵی بەدەستبهێنێت دەبێتە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار.
ت.پ