ئەڤین یوسف: یەکەمین ڕۆژنامەنووسی کوردی بناغەیەکی دامەزراند

ئەڤین یوسف، هاوسەرۆکی یەکێتی رۆژنامەوانی ئازاد، یادی ١٢٤ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز کردو وتی: "ڕاگەیاندنی کوردی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سایەی تێکۆشانی پێشەنگانی ڕۆژنامەگەریی کوردی بووە".

ڕۆژ هۆزان

قامیشلۆ- یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستان لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ لە قاهیرە لە لایەن کوڕی میر بەدرخان میقدات بەدرخانەوە بڵاوکرایەوە دوای ٧٥ ساڵ لە دەرچوونی رۆژنامەکە، لە ساڵیڤ ١٩٧٣ لە باشووری کوردستان، ٢٢ی نیسان وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی ناسێندرا و پیرۆز کرا، لەگەڵ دەرکردنی ڕۆژنامە کوردییەکاندا بیروباوەڕی ڕۆشنبیری و زانست پەرەی سەندووە ئەڤین یوسف، هاوسەرۆکی یەکێتی رۆژنامەوانی ئازاد، لە ١٢٤هەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا بۆچوونی خۆی خستەڕوو.

 

"ڕۆژنامەگەریی کوردی بنەمایەکی گرنگە"

ئەڤین یوسف جەختی لەسەر گرنگی دەرچوونی ڕۆژنامەگەری کوردی کردەوەو وتی: "لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ بۆ ڕاگەیاندنی کوردی بوو بە بنەمایەکی گرنگ بۆ میدیای کوردی و سیمبولی دامەزراندنی، ئەمڕۆ دامەزراندنی ڕێکخراو و دامەزراوە میدیاییە کوردییەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە سایەی تێکۆشانی پێشەنگانی ڕۆژنامەگەریی کوردی، دەرفەتێکی گرنگ لە گەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دروست بوو بۆ ئەوەی لە بواری ڕۆژنامەوانیدا جێگەی خۆمان بگرین، ڕۆژنامەگەری کوردی لەسەر بنەمای ئەدەبیات بوو، هەروەها ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان بینی لەو رۆژنامەگەرییەدا وەک ڕەوشەن بەدرخان کە وەک یەکەمین ژنە ڕۆژنامەنووسی کورد کاری دەکرد، کە لەبارەی ژنانەوە وتاری نووسیوە و تیشکی خستەسەر ڕەوشی ژنان و توانی گرنگیی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەرزتر بکات، بەم شێوەیە دەتوانم بڵێم کە ڕۆژنامەگەری کوردی بۆ پێشکەوتنەکانی ئەمڕۆمان بناغەیەکی دامەزراندووە".

 

"ڕۆژنامەگەریی کوردی بە شێوەیەکی داهێنەرانە کەوتووەتە دڵی هەموو کورد"

ئەڤین یوسف ئەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەگەری کوردی بۆتەوە باسی لێوەکردو وتی: "ڕۆژنامەگەریی کوردی بە چەندین شێوە ڕاگیراوە، بەهۆی ئەو دەسەڵاتانەی کە کوردستانیان گەمارۆداوە، کوردیان قەدەغەکردووە و نەیانهێشت لەبەردەم پرس و نەتەوەکەیاندا کاربکەن، هەر بەو هۆیەوە هەموو ئەو کارانەی کە لەسەر کاری ڕۆژنامەوانی کراوە بەنهێنی ئەنجام دراوە با ئەوەش بڵێین کە ڕۆژنامەی کوردستان لە میسر بڵاوکرایەوە واتە لە کوردستان جارێکی تر بڵاو نەکرایەوە چونکە گەلی کورد ڕووبەڕووی سەختترین هەڕەشە بووەتەوە، جیاوازی ڕۆژنامەگەریی ئێمە و ڕۆژنامە دەسەڵاتدارەکان ئەوەیە کە ئەوانەی دەرفەتی زیاتریان هەبوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژنامەگەری کوردی داهێنەر بوو توانی بگاتە ماڵ و دڵی هەموو کوردێک".

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەڤین یوسف یادی ١٢٤ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆزکردو وتی: "ڕۆژنامەگەریی کوردی توانی بگاتە هەموو جیهان و کۆمەڵگاکەمان بناسێنیت، هەروەها کلتور و ناسنامە و مێژووی خۆت لەگەڵ هەموو گەلاندا هاوبەش بکات، یادی ١٢٤ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کورد پیرۆزدەکەین و دەڵێین پێویستە هەموو ڕۆژنامەنووسان پشتیوانی لەگەشەپێدانی کۆمەڵگاکەیان بکەن دەبێت ئەوانیش بتوانن ببنە چاو و زمانی گەلی کورد".