ئێشکگری دادپەروەری لە ٦٠١ەمین ڕۆژدا بەردەوامە

بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٦٠١ەمدا بەردەوام بوون لە ئێشکگری دادوپەروەی و وتیان: "ئەگەر ئەم کۆمەڵکوژییە لە شارێکی دیکە بوایە هەڵوێستی دادوەری چی دەبوو".

ڕەحا

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ڕۆژی ٦٠١ەمیندا بەردەوامە.

لەبەر ئەوەی لە کۆتایی هەفتەدا دادگا داخراوە، بنەماڵەی شەنیاشار لە ماڵەکەی خۆیان لە پرسوس بەردەوام بوون لە ئێشکگرییەکە، ئەو خێزانە لەسەر هەژماری میدیای خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، هەژمارەکانی فەهرەتین کۆجای وەزیری تەندروستی تورکیا و وەزارەتی دادی تورکیایان تاگ کردووەو ئەم پەیامەیان بڵاوکردووەتەوە: "دوای ٤ ساڵ تۆمەتەکە ئامادە دەکرێت لەڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی دیمەنەکەدا ئەمە دەنووسن: ٢٧ گولەی تفەنگی درێژ لەژووری شایەتدانی نەخۆشخانەکە جێگیرکراون، ئەگەر ئەم کوشتارە لە شارێکی تر بوایە، هەڵوێستی دادوەری چی دەبوو؟".