ژنانی لوبنان دووپاتی دەکەنەوە کە نەورۆز جەژنی دادپەروەری و سەرکەوتنە بەسەر نادادپەروەریدا

لە ناو کەشێکی خۆشی و چالاکییە هەمەچەشنەکاندا، لوبنانییەکان و ئەندامانی پێکهاتە جۆراوجۆرەکان بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵدا کرد.

سوزان ئەبو سەعید

 

بەیروت- نەورۆز جەژنی یەکگرتوویی نەتەوەیی و ئاشتییە و ئەمساڵ بە پەیامی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو، کە هێز و پاڵنەرێکی زیاتری بەخشی بۆ پەرەپێدانی خەباتی ژنان بۆ ئازادی، ڕێبەر ئۆجالان جەختی لەوە کردەوە کە ئازادی گەلان پەیوەستە بە ئازادی ژنانەوە.

 

لە کەشێکی جەژنانەدا، جەماوەرێکی زۆر بەشداری ئاهەنگەکانی نەورۆزی ٢٠٢٥یان کرد، بە جلوبەرگی نەریتییەوە، لەگەڵ زۆرێک لە لوبنانییەکان و سوورییەکان لە پێکهاتەکانی دیکە، نوێنەری باڵیۆزخانەکانی وەک باڵیۆزخانەی فینلەندا و ڕووسیا، نوێنەری ڕێکخراوەکان، و کەسانی پسپۆڕی راگەیاندن.

 

حەنان عوسمان، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی نەورۆز ڕایگەیاند، ئەوان وەک پێکهاتەیەکی کورد لە لوبنان، جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن، جەژنی یەکڕیزی نیشتمانی و ئاشتییە، نەورۆزی ئەمساڵ تایبەتە، چونکە ڕێبەر ئۆجالان پێشنیاری گرنگی بۆ ئاشتی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا کردووە.

 

بوشرا عەلی، ڕێکخەری گشتی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی ناوچەیی، "هاوپەیمانی نەدا" وتی: نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازە، چونکە خەبات بەردەوامە، ئەو دەستپێشخەرییەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، ژیانێکی نوێی پێبەخشیوین و لە ئازادی نزیکتر بووینەوە، بەتایبەتی کە پەیامێکی بۆ هەموو ژنان نارد، جەختی لەوە کردەوە کە ئازادی گەلان بە ئازادی ژنان بەدەستدێت، هێز و پاڵنەرێکی زیاتری پێبەخشین بۆ پەرەپێدانی خەباتمان بۆ ئازادی.

 

مێرڤەت حەمۆ، چالاکوانی فێمینیست ئاماژەی بەوەدا، ئەو پەیامەی لەم دواییانەدا لەلایەن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەرچووە، بەچارەسەرێک دادەنرێت بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەو پێیەی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات، وەک سووریا و عێراق و وڵاتانی دیکە، هەروەها ئێمە وەک گەلی کورد لەگەڵ ئاشتیداین و هەوڵدەدەین سنوورێک بۆ خوێنڕشتنی دابنێین.

 

هونەرمەند جێسی جارجورا وتی: بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بەشداری لە نەورۆز دەکەم و بە جەژنی ڕاستی و دادپەروەری و سەرکەوتن بەسەر نادادپەروەریدا دەزانم، ژنانی کورد هێمای خەبات و هێمای شانازین.