یەپەژە و وەزارەتی ناوخۆی سووریا گفتوگۆ لەسەر ڕێکخستنەکانی ئەنتیگراسیۆن و بەردەوامی کۆوردیناسیۆن دەکەن
فەرماندەیی گشتی یەپەژە پشتڕاستی کردەوە، کە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆکردنی ئاسایشی وڵات و ئەنتیگراسیۆنی یەکەکان بە هەیکەلی وەزارەت و درێژەدان بە گفتوگۆکانی داهاتوو.
ناوەندی هەواڵ
پڕۆسەی ئەنتیگراسیۆن کە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی نێوان حکومەتی کاتی سووریا و قەسەدە، پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە دەبینێت، لیژنە هاوبەشەکان گفتوگۆی ڕێکخستنەکانی یەکخستنی پێکهاتە کارگێڕی و ئەمنییەکان لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی سیاسیدا دەکەن کە ئامانج لێی بونیادنانی چوارچێوەیەکی هاوکاری بەردەوامە لە نێوان هەردوولادا بێت.
دوابەدوای کۆبوونەوەیەک لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، فەرماندەیی گشتی یەپەژە ٢٧ی ئاب ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: لە ٢٦ی ئاب، سەرکردایەتیمان لە یەپەژە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ شاندێکی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاتی دیمەشق ئەنجامدا، لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆی بەرفراوان سەبارەت بە ئاسایش و سەقامگیری سووریا و هەروەها داهاتووی هاوبەشی و کۆوردیناسیۆنی نێوان هەردوولا ئەنجامدرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، دووپاتی کردەوە، کە ڕۆژئاوای کوردستان سەرنجێکی ناوەندی کۆبوونەوەکە بووە، هەروەها یەپەژە، وەک هێزێکی جیاواز و ڕێکخراو، دەتوانرێت بخرێنە ناو هەیکەلی وەزارەتی ناوخۆوە، لەگەڵیدا کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنی و بونیادنەردا ئەنجامدراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، زیاتر ئاماژە بەوە کراوە، کە لە درێژەی پرۆسەی ئەنتیگراسیۆن لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، "کۆبوونەوە و گفتوگۆکانمان لە قۆناغی داهاتوودا بەردەوام دەبن.