"ئۆپەراسیۆنێک تاوانە شاراوەکانی کامپی هۆلی ئاشکرا کرد"

جیهان حەنان، بەڕێوەبەری کامپی هۆل هەڵسەنگاندنی بۆ ئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام کرد و ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکەدا چەندین ئەنجامی گرنگ بەدەست هاتوون.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە-ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام کە لە ٦ی تشرینی دووەم لە گوندەکانی باکوور-باشووری شاری هۆل و کامپی هۆل لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد، لە ١٢ی ئەم مانگە بە دەستگیرکردنی ٧٩ ئەندامی چەتەی داعش و ١٧ ژن کۆتایی هات.

 

جیهان حەنان، بەڕێوەبەری کامپی هۆل باسی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام کرد.

 

"تاوانی شاراوەی نوێ ئاشکرا بوو"

جیهان حەنان ئاماژەی بەوەکرد، چەندین ئەنجامی ئەرێنی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام هەیە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یەکێک لە دەرئەنجامەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەوەیە کە ئێمە وەک بەڕێوەبەریی کامپی هۆڵ فۆڕمی گشتی خێزان و دانیشتووانمان گرتەبەر و ناسنامە و نیشتیمانیانمان ناسی، هەروەها لە ڕووی ئاسایشەوە ئەم ئۆپەراسیۆنە باش بوو بۆ ئێمە کە بۆ ماوەیەک بە ئاسوودەیی لە کامپەکەدا بەردەوام بین لە کارەکانمان و ئەمەش بە تایبەتی بۆ دامەزراوە مرۆییەکان ڕەوایە، بەڵام بینینی تەرمی ژنێک کە لە ڕابردوودا کوژراوە و ئەشکەنجە دراوە، لە بەشی کۆچبەران مرۆڤ خەیاڵی ئەوە دەکات کە لەناو ئەم کامپەدا چی دەدۆزرێتەوە بۆیە هەر ئۆپەراسیۆنێک کە ڕووبدات چەندین تاوانی نوێی مەترسی ئەم ژنانە ئاشکرا دەکات، دوای بینینی تەرمی ئەو ژنە، وا دیار بوو کوشتنەکان ڕوودەدەن، بە بێدەنگی بە ڕێگەی نهێنی ڕوودەدەن.

 

"ڕوونە لایەنێکی دەرەکی هەیە کە ژنانی کۆچبەران بەڕێوەدەبات و دیدگایان پێدەبەخشێت"

 جیهان حەنان سەرنجی بۆ ئەو ژمارە زۆرەی تەلەفۆن لە بەڕێوەبەریی کۆچبەران ڕاکێشا و هۆکاری دەستبەسەرداگرتنیان ڕوونکردەوە: بەکارهێنانی تەلەفۆن لە ئیدارەی کۆچبەران قەدەغەیە، هۆکارەکەی ئەوەیە کە ژنانی بیانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی لەگەڵ شانەکانی دەرەوەی کامپەکە دەکەن،  هەڵاتن و قاچاخچێتی لە کامپەکە پشت بە بەکارهێنانی تەلەفۆن دەبەستێت، بۆیە ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە سەرەتا لە گوندەکاندا ئەنجامدرا، پاشان لەناو کامپی هۆڵ، هەنگاوێکی نوێی باش بوو چونکە تا مۆبایل زیاتر بەکاربهێندرێت، خەڵک زیاتر لە ناو کەمپەکەوە هەڵدێن بۆ دەرەوە، ئاسۆکان دەگرن و قاچاخچییەکان ڕێگەی هەڵهاتنیان دەدۆزنەوە، زۆرێک لە هەوڵەکانیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە پووچەڵ کراوەتەوە، دۆزینەوەی تەرمی ژنێک کە تا ئێستا ناسنامەکەی نادیارە، ئەوە ئاشکرا دەکات کە لایەنێک هەیە کە لە دەرەوە و ناوەوە ژنانی کۆچبەران و منداڵەکانیان بەڕێوە دەبات.

 

"دەستگیرکردنی ژنان پلان و شانەکانی تری داعش ئاشکرا دەکات"

جیهان حەنان دەستگیرکردنی ١٧ ژنی بەبیرهێنایەوە کە دەستیان لە ئەشکەنجەدان و کوشتنی ژناندا هەبووە و وتی: زۆربەی دانیشتووانی کامپەکە ژن و منداڵن، بۆیە زۆرینەی ژنان دەکەونە داوی شانەکانی داعش، بەم شێوەیە باندەکان بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانیان ژن و منداڵ بەکاردەهێنن. بۆیە دەستگیرکردنی ژنان و لێپرسینەوەیان لە داهاتوودا چەندین پلان و تۆڕی باند و شانەکانیان ئاشکرا دەکات، ئەم ژنانە ڕۆڵیان هەبووە لە ڕێکخستنی ژنانی الحسبدا، هیچ پاساوێک بۆ دەستگیرکردنیان نییە و دەستگیرکردنی ئەو ژنانەش ئەوە دەردەخات کە دەستیان لە زۆرێک لە تاوانەکاندا هەیە.

 

"ئۆپەراسیۆنەکە پێویستییەک بوو"

جیهان حەنان ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ئۆپەراسیۆنە پێویستییەک بوو وتی: ئۆپەراسیۆنێک هێندەی پێویست بوو، دۆزینەوەی تونێل و تەرمی ژنێکی شاراوە، دۆزینەوەی تونێلەکان و تەرمی ژنێکی شاراوە هەروەها دۆزینەوەی مین و تەلەفۆن شتێکی نائاسایی نییە، بۆ ئێمە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام زۆر باش بوو، ساڵانە ئۆپەراسیۆن هەیە، ئەگەر بەدواداچوونتان کردبێت ئەمجارە، ژمارەیەکی کەم چەک دۆزراوەتەوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاسایشی کامپەکە، کە لەپێشتر بەهێزتر بووە و ڕێگەی نەداوە ژمارەیەکی زۆر چەک بچێتە ناو کامپەکەوە، ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەریخست کە کارێکی زۆر سیستماتیکی لەلایەن هێزەکانی بەرگرییەوە ئەنجام دەدرێت.

 

"ڕەنگە ئەو ئۆپەراسیۆنە ببێتە ئامڕازێک بۆ هەندێک وڵات بۆ لێپرسینەوە لە هاووڵاتیانیان"

 جیهان حەنان سەبارەت بە ڕۆژانی ئۆپەراسیۆنەکە و نیگەرانی لە دۆخی هاوڵاتیانی کامپەکە لەلایەن وڵاتەکانیانەوە وتی:"لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا هیچ وڵاتێک پرسیاری لەبارەی هاووڵاتیانی نەکردووە، بەو هۆیەشەوە هەندێک وڵات لەدەرەوەی ئۆپەراسیۆنەکە پرسیار دەکەن، بەڵام هەندێکیان بەهیچ شێوەیەک پرسیار ناکەن، ڕەنگە ئەم ئۆپەراسیۆنە ئامڕازێک بێت بۆ ئەو وڵاتانە بۆ ئەوەی پرسیار لە هاووڵاتیانی خۆیان بکەن، بۆیە ئەو وڵاتانەش دەپرسن، پێویستە پشتگیری زیاتر بکات، بۆ ئەوەی هەردوو لایەنی پێکەوە بچن، پشتگیری لایەنێک بکەن و کار لەسەر گەڕانەوەیان بکەن.

 

"هاوڵاتی خۆیان ناوێت، لانیکەم پێویستە هاوکاری خۆبەڕێوەبەری بکەن'"

جیهان حەنان لە کۆتاییدا وتی: لە کاتێکدا کە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرچاودایە، ڕوون نییە لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، ئایا داعش زیندوو دەبێتەوە یان ڕێکخراوێکی تری تیرۆریستی دیکە سەرهەڵدەدات، هەر بۆیە هەمیشە دەڵێین کە داعش دەبێ کۆتایی بێت و هۆشیارییەکەی بگۆڕدرێت هەمیشە بانگەوازی ئێمە بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیان بەردەوامە، بۆیە پێویستە ئەو وڵاتانەی هاووڵاتییان ناگەڕێننەوە، پشتیوانی خۆبەڕێوەبەری لە شەڕی دژی داعش بکەن، ئەم کامپە لەژێر چاودێری خۆبەڕێوەبەرییدایە، بەڵام هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکەمان ڕۆژانە ڕوودەدەن، لانیکەم پێویستە ئەو وڵات و دەوڵەتانە هاوکاربن بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی خۆبەڕێوەبەری بتوانێت ئەرکی مێژوویی خۆی جێبەجێ بکات.