ئەنجوومەنی گشتی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بەردەوامی بەرخۆدان دووپات دەکاتەوە

ئەنجوومەنی گشتی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، گروپە جیهادییەکان دانیشتوانی گەڕەکەکان و هێزە ئەمنییەکان ناچار دەکەن خۆیان ڕادەست بکەن، وتیشی: "بڕیارمان داوە لە گەڕەکەکانمان بمێنینەوە و بەرگری لە گەڕەکەکانمان بکەین"

ناوەندی هەواڵ

 

 ئەنجومەنی گشتی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە سەبارەت بە هێرشەکانی سەر ئەو دوو گەڕەکە، ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

 

ئەنجوومەنی گشتی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، ئەمڕۆ ٩ی کانوونی دووەم، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاڕاستەی ڕای گشتیی کرد و دووپاتی لە ئیرادەی دانیشتووان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ  کرد بۆ ئەوەی پتەو بوەستن و بەرگری لە ناوچەکانیان بکەن.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ٦ی مانگی یەکەوە گەڕەکەکانمان کەوتوونەتە بەر هێرشی چەکی قورس و تۆپبارانی توند، کە ڕاستەوخۆ مزگەوتەکان، خوێندنگاکان، نەخۆشخانەکان، ماڵە مەدەنییەکان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان دەکەنە ئامانج".

 

ئەنجوومەنی گشتی ئاماژەی بەوەدا، کە "گەلەکەمان و هێزە ئەمنییەکانمان بەرخۆدانێکی گەورە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا نیشان دەدەن، کە ئامانجیان ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی کۆچکردنە بەرامبەر بە دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە کە سەدان ساڵە لەوێ نیشتەجێن، ئەمەش لە هەوڵێکدایە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکە".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، "حکومەتی کاتی دیمەشق لەژێر ناوی' 'سوپای نوێی سووریا''، بە پاڵپشتی دەوڵەتی تورکیا و کوتلە هاوپەیمانەکانی، ئەم هێرشانە دەستپێدەکات"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم هەڵکشانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێککەوتننامەی ١ی نیسان دەکات، لەکاتێکدا زلهێزە نێودەوڵەتییەکان کە گەرەنتیکار و چاودێری ڕێککەوتنەکانی ١٠ی ئادار و ١ی نیسان بوون بەردەوامن لە بێدەنگی".

 

ئەنجومەنەکە جەختی لەوە کردەوە کە "مەترسی کۆمەڵکوژی و هێرشەکان تا ئەم ساتەش بوونی هەیە، هەروەها ئەو بانگەوازانەی کە لەلایەن هێزە کاتیەکانی حکومەتەوە ئاڕاستەی گەلەکەمان و هێزە ئەمنییەکانمان دەکەن، یەکسانە بە سەپاندنی تەسلیمبوون، بەڵام گەلەکەمان بڕیارە لە ماڵەکانی خۆیدا بمێنێتەوە و بیانپارێزێت".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "فراکسیۆنەکان لەو ناوچانەی پێشڕەوییان کردووە، کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامدەدەن و ئەمانەش هەمان ئەو کارانەن کە پێشتر دژی عەلەوییەکان و دروزەکان ئەنجامدەدران، ئێستاش لە گەڕەکەکانمان ئەنجامدەدرێن".

 

هەروه ها ئاماژه ی به وه دا که ''تۆپبارانه قورسه که بووه ته هۆی برینداربوونی ده یان هاوڵاتی، کە له نێویاندا ژن و منداڵ هەیە، له کاتێکدا نه خۆشخانه ی خالد فه جر به ته واوی له خزمه ت دەرچووە، ئه مه ش تاوانی جه نگی پێکده هێنێت و قه یرانی مرۆیی توندتر ده کات له ژێر ڕۆشنایی گه مارۆدانی سه پێنراو و ڕێگریکردن له هاتنه ناوه وه ی هاوکارییه مرۆیییه کان، ئه مه جگه له بارودۆخه سه خته کانی زستان''.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە جەختی لە "ڕەتکردنەوەی ئەو فشارانە کردەوە کە حکومەتی کاتی و فراکسیۆنەکانی دەیخەنە سەریان"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "متمانەمان نییە لە ڕادەستکردنەوەی ئاسایشی گەڕەکەکانمان بەوان و مەحاڵە ئێمە پاشەکشە بکەین لە پاراستنی ناوچەکانمان"، داوای لە دانیشتووانی گەڕەکەکان کرد کە "بەگشتی کۆببنەوە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، هەروەها گەڕەکەکان پشتگیری بریندارانی نەخۆشخانەی خالد فەجر بکەن".