گەلی قامیشلۆ: ئەو کاتژمێرانەی داندراون بەشی زمانەکەمان ناکەن
لە ڕێپێوانێکدا، کە لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو، پەیامی “ئەو کاتژمێرانەی کە داندراون بەشی زمانەکەمان ناکەن” درا.
قامیشلۆ
دوای بڕیاری ٢٧ی ئاب کە لە هەفتەیەکدا تەنها سێ وانەی زمانی کوردی بەسە بۆ کورد، دەنگی ناڕەزایی مامۆستایان و قوتابیان و خەڵکی ناوچەکە بەرز دەبێتەوە، خەڵک لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕێگەی کردارەوە داواکاری خۆیان بۆ پاراستنی زمانی دایکی خۆیان دەردەبڕن.
ئەمڕۆ لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بە سەرۆکایەتی مامۆستایان و خوێندکاران، خەڵکی ناوچەکە ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە لە بازنەی عوسمان سەبریەوە دەستی پێکرد و تا بەرەی کارگێڕی قامیشلۆ بەردەوام بوو.
خانم جیهان حەسام باسی لە ڕێپێوانەکە کرد و سەرنجی بۆ ناڕازیبوونی گەلی کورد لەو بڕیارە ڕاکێشا، خانیم جیهان حەسام وتی: لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی قوتابخانەکانەوە تا ئەمڕۆ دەڵێم دەنگی من دەنگی گەلەکەمە، چونکە منیش کوردم، ئێمە تا زمانی کوردی لە دەستووردا بە فەرمی دەبێت، خەبات بۆ زمانەکە دەکەین، هەروەها ئەو کاتژمێرانەی کە دانراون بەشی زمانەکەمان ناکەن، ئێمە گەلێکی زۆر کۆنین و شایەنی ئەوەین بە زمانی خۆمان فێربین.