سەبا سەفیدی هاوڵاتی بەهایی دەستگیرکراو ڕەوانەی زیندانی قەرچەق کرا

سەبا سەفیدی، هاوڵاتی بەهایی لە تاران دەستبەسەر کراو بۆ تێپەڕاندنی سزای سێ ساڵ و پێنج مانگەکەی، ڕەوانەی زیندانی قەرچەق لە شاری وەرامین کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵیی چالاکوانانی مافی مرۆڤ "هەرانا"، ڕۆژی ڕابردوو سەبا سەفیدی، هاوڵاتی بەهایی لە تاران دەستبەسەر کرا، سزای سێ ساڵ و پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراو گواسترایەوە بۆ زیندانی قەرچەک لە شاری وەرامین.

 

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هێزە ئەمنییەکان سەبا سەفیدییان لە بەردەم ماڵەکەی لە تاران دەستبەسەر کردووە، سەرەتا بردراوە بۆ داواکاری گشتی جەنائاباد و دواتر گواسترایەوە بۆ زیندانی قەرچەک ۆ تێپەڕاندنی سزاکە.

 

ئەم ڕاپۆرتانە ئاماژە بەوە دەکەن کە دەستگیرکردنی سەفیدی لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا بووە کە پێشتر پێی دراوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کەسیی خۆی بخاتە زیندان و سزاکەی تەواو بکات. 

 

سزاکە لە تانەدان پەسەندکرا

سەبا سەفیدی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣٣ لە لایەن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپە دژە ڕژیمەکان" بە سێ ساڵ و پێنج مانگ زیندان سزا درابوو، لە کاتی پرۆسەی تانەدانەکەدا، لە تۆمەتی "چالاکی پڕوپاگەندەی دژە ڕژێم" بێتاوان دەرچوو.

 

ئەم هاوڵاتییە بەهایییە پێشتر لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٢٣ی هەتاوی لە لایەن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی عەلی مەزلوم سزای زیندانی بەسەردا سەپاوە.

 

سەبا سەفیدی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ دوای هەڵوەشاندنەوەی لقی دووی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی ئێڤین، دوای مانگ و نیوێک ئازاد کرا.