بارودۆخی ژنە فرۆشیارەکانی کرماشان ناشیرینترین کەیسەکانی هەڵاواردن و چەوساندنەوە نیشان دەدات
ژنانی ناو جەرگەی کرماشان دوور لە نیگای باڵادەستی پیاوان، لە دونیایەکی هەڵاواردن و چەوساندنەوەدا هەوڵ دەدەن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان خۆیان و بنەماڵەکانیان.

نەسیم ئەحمەدی
کرماشان-پیاوان ژن وەک هەڕەشەیەکی ڕاستی بۆ سەر دەسەڵات و پێگەی خۆیان دەبینن، ئەو دەسەڵاتەی ژن دەتوانێت بە گەیشتن بە سەربەخۆیی خۆی و شکاندنی چەشنە کۆنەپەرستانەکان ببێت، هەمیشە وا لە پیاوان دەکات هەست بە ترسی ناوەوە بکەن.
زۆرێک لە ئێمە دیدێکی ڕاستەقینەمان بۆ هەژاری نییە، وە خەیاڵمان نییە کە هەژاری چۆن ژیانی خەڵکی لە قووڵایی تاریکی خۆیدا لە نزمترین چینەکانی کۆمەڵگەدا نوقم کردووە، هەژاری دەتوانێت چەقۆیەک بدات بە مرۆڤ بۆ کوشتن، دەتوانێت هەڕەشە لە ویژدان و شەرەف بکات، تەنانەت ژنیش ناچار بە لەشفرۆشی بکات، بەڵام زۆرن ئەو ژنانەی بە شێوازی تر بەرەنگاری هەژاری بوونەتەوە، لەبری ئەوەی ملکەچی هەر فشارێکی ئابووری بن کە ناچاریان بکات، کاریان لە فرۆشتندا هەڵبژاردووە بۆ قازانجێکی کەم، لەم ڕۆژانەدا باخی ڕۆژهەڵاتی کرماشان بووەتە خاڵی دەستپێک بۆ ئەو ژنانەی کە لە بواری فرۆشتندا کار دەکەن، بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان و بە قازانجێکی کەم خەرجییەکانیان داپۆشن.
ئەو ژنانەی دێنە بازاڕی هەینی بۆ فرۆشتن بە گشتی سەرمایەیەکی سەرەتایی گەورەیان نییە، بۆیە ناچارن ئەو جلوبەرگە بەکارهاتووە بفرۆشن کە کڕیویانە، ڕێکارەکانی کارەکە سادە دەردەکەون، بەڵام دەستپێکردنی ئەم کارە چەندین ئاڵۆزی لەخۆدەگرێت، لە کاتێکدا فشارە ئابوریەکان زۆرێک ناچار دەکات کە ڕۆژانە لە بواری فرۆشتندا کار بکەن، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی فرۆشیارەکان لە زیادبووندایە، دۆزینەوەی شوێنێک بۆ دانانی دوکان لە بازاڕی هەینی کرماشان کارێکی ئاسان نییە، زۆرێک لە فرۆشیارەکان ناچارن لە پەراوێزترین بەشی ئەم بازاڕە کاتیەدا بەدوای شوێنی بچووکدا بگەڕێن بۆ ئەوەی بتوانن کەمێک لە کاڵاکەیان بە قازانجێکی کەم بفرۆشن.
ئەو ژنانەی کە لە جەرگەی ئەم پارکەدا فرۆشتن دەکەن، دەڵێن: فرۆشیارانی پیاو بە هێزی نمایشی خۆیانەوە، بەزۆری دەست بەسەر باشترین شوێنەکاندا دەگرن و بانگەشەی خۆیان دەکەن، تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەی ڕۆژێک لە شوێنی ئاسایی خۆیان ئامادەنەبن، پیاوەکانی دیکە ڕێگە بە ژنەکان نادەن بۆ ماوەیەکی کاتی لەو شوێنە چۆڵەدا دوکان دابنێن.
ئەمە تاکە ئاڵەنگاری نییە کە ئەم ژنانە ڕووبەڕووی دەبنەوە، ئامینە ل.، تەمەن ٢٥ ساڵ، لەگەڵ دایکیدا دێت بۆ فرۆشتن، ئاماژەی بەوەکردووە، "ساڵانێک لەمەوبەر باوکم لەدەستدا، دایکم بەزۆری ڕۆژانی هەینی لێرە فرۆشتنی هەیە، سەرەتا دایکم بە تەنیا دەهات، بەڵام دوای ماوەیەک، چونکە ژنێکی تاقانە بوو، فرۆشیارەکانی دیکەی پیاو بە بیانووی جۆراوجۆرەوە بەردەوام دەستیان کرد بە هەراسانکردنی، هەر بۆیە من و برا ١٤ ساڵانەکەم بڕیارماندا لەگەڵیدا بێین بۆ ئەوەی کەس پێی وا نەبێت کە تەنیایە".
ئاماژەی بەوەشکرد؛ دایکم کە تەمەنی ٥٣ ساڵە، ناتوانێت پیاوانی دیکە تاوانبار بکات کە هەراسانیان کردووە، کاتێک بەتەنها بێت، بەڵام کاتێک برا ١٤ ساڵانەکەم لەگەڵیدایە، کەس ناوێرێت هەراسان بکات، وا دیارە کۆمەڵگەی پیاوسالاری ئێمە پێی وایە کاتێک ژنێک تەنیا بێت، ئەوە ڕەزامەندییە بۆ ئەوەی هەراسان بکرێت، ئەگەر گەنجێک لەگەڵیدا بێت، تەنانەت ئەگەر تەمەنی ١٤ ساڵ بێت، کەس مافی ئەوەی نییە بۆ ئەوەی لێی نزیک ببنەوە.
لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاریدا، تایبەتمەندییە جیاوازەکانی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگەدا زۆر گرنگ نین، تەنها ڕەگەز هێز و لاوازی و چەندین تایبەتمەندی دیکە دیاری دەکات، زۆرجار ژن بوون مۆرکی ڕەزامەندییە بۆ زۆرێک لە فشار و چەوساندنەوە؛ لێرەوە هەمیشە دەبینین کە ژنان ئەوانەن کە تووشی دەستدرێژی دەبنەوە، زۆربەی توندوتیژی خێزانی پەیوەستە بە هەراسانکردنی ژنانەوە، هەرکات پیاوێک هەوڵی سەلماندن و ڕاگەیاندنی هێز و پیاوسالاری خۆی بدات، ژن بە قوربانیی سەرەکی خۆی دەزانێت.
سارا ز.، یەکێک لە فرۆشیارەکان وتی: ژنەکان بەزۆری ماتە بچووکەکان بڵاودەکەنەوە، تەنانەت ڕەنگە تەواوی ماتەکانیان نەگاتە یەک مەتر درێژییەکەی، زۆرجار پیاوان دەوری ناوچەکە دەدەن و ڕێگە نادەن ژنان ماتەکانیان بڵاوبکەنەوە، ئەمە بەتەنها بەس نییە بۆ هەراسانکردنی ژنان، ئەو بەرپرسەی شارەوانی کە پارە وەردەگرێت بۆ هەر ماتێک هەمیشە هەمان بڕە پارەی پیاوان وەردەگرێت بۆ ماتێکی یەک مەتریمان، بۆ نموونە ئەگەر ئەو ٢٠ هەزار تۆمان لە پیاوێک وەربگریت بۆ ماتێکی پێنج مەتری، ئەوا هەمان بڕە پارە لە من وەردەگری، کە ماتێکی یەک مەتریم هەیە، کاتێک من ناڕەزایی دەربڕین دەڵێم، لە وەڵامدا دەڵێی ئەگەر هەر گلەیییەکتان هەبێت، هەموو ماتەکانتان کۆدەکەمەوە".
پیاوان بەزۆری ژن بە هەڕەشەیەکی ڕاستی بۆ سەر دەسەڵات و پێگەی خۆیان دەزانن، بیرۆکەی ئەوەی کە ژن دەتوانێت چەندە بەهێز بێت بە بەدەستهێنانی کەمێک سەربەخۆیی و شکاندنی چەشنە کۆنەپەرستانەکان هەمیشە وا لە پیاوان دەکات هەست بە ترسی ناوەوە بکەن، ئەو ژنانەی کە بەزۆری ئەو جۆرە کارە ساختانە دەفرۆشن یان کاردەکەن، یەکەم ئەزموونیانە لە کۆمەڵگەدا وەک ژنانی کرێکار، ئەمە یەکەمجارە ئەم ژنانە پارەیان پێدەدرێت لەبەرامبەر ئەو چالاکییەی ئەنجامی دەدەن، شتێکە کە خۆیان بڕیاری لەسەر دەدەن، دەگمەن هەیە، بەڵام زۆربەی ئەو ژنانەی پەنا بۆ کار دەبەن، ئەو ژنانەن کە تابۆ و ئەو ژیانەیان تێپەڕاندووە کە پێشوەختە بۆیان دیاری کراوە، ئەم ژنانە بەزۆری لە چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکانەوە هاتوون، کە ژنان جگە لە ماڵ خاوەنی هیچی تر نین، وە بوونیان لە ژێر کۆنترۆڵی پیاوانی خێزان و منداڵبوون و گوێڕایەڵی فەرمانی پیاوانی خێزان لە ئەرکە سەرەکییەکانیانن.
بەپێی باوەڕی کۆمەڵگە پیاوان بژێوی خێزانن و ئەو کەسەی نانیان پێدەدات فەرمان دەردەکات، ئەو کەسەیە کە ژیان و بڕیارەکانی ژنان کۆنترۆڵ دەکات، پیاوان پێیان وایە کاتێک دەست بە چالاکییەک دەکەن بە ناوی کار و داهاتێکی لێ پەیدا دەکەن، وردە وردە خۆیان لە هەژموونیان ڕزگار دەکەن، چونکە ئابووری یەکەم هەنگاوە کە پیاوان بۆ سەپاندنی هێز و توندوتیژی بەسەر ژناندا بەکاری دەهێنن، بۆیە بە غەریزەیی لۆمەیان دەکەن کاتێک دەبینن هەوڵی سەربەخۆیی دەدەن، دەزانن سەرهەڵدانی ژن لە گوێڕایەڵی بۆ پیاو سەرەتای یاخیبوونیان لە سیستمێکە کە لەلایەن پیاوانەوە لەسەر بێدەنگی و چەوساندنەوەی ژنان بنیات نراوە، بینایەک کە هەر خشتێک تابوتێکی تێدایە، ژنێکی تێدا نیشتەجێیە، بەڵام ژنان لە ڕێگەی خەباتی خۆیانەوە لەو تابوتانە هەڵسانەوە، لەنێو زنجیری جلوبەرگی فرۆشیارە کۆنەکاندا، فینێکس بۆ ئازادی بە پەڕی ڕەنگاوڕەنگ دەفڕێت.