"ئێمەی ژنانی گەنجی شەنگال چیتر بەهێزین و لە هیچ شتێک ناترسین"

ژنانی عەرەب لە شەنگال کە لە گوندەکانی نزیک سنووری شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان دەژین و لە دەستپێشخەرییەکەی دوێنێی گەنجانی عەرەبدا شوێنی خۆیان دەگرنەوە، وتی: "بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بینیمان کە ئێمە وەک ژنان دەتوانین خۆمان و کۆمەڵگاکەمان بپارێزین ئێمە زانیمان کە هێزی ژنانمان دەتوانێت گۆڕانکاری زۆر بکات، بۆیە دەمانەوێت ئەو جیاوازییە لەگەڵ ژنانی دیکە ببینین و بگەینە هەموو ژنان".

ژنانی عەرەب لە شەنگال کە لە گوندەکانی نزیک سنووری شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان دەژین و لە دەستپێشخەرییەکەی دوێنێی گەنجانی عەرەبدا شوێنی خۆیان دەگرنەوە، وتی: "بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بینیمان کە ئێمە وەک ژنان دەتوانین خۆمان و کۆمەڵگاکەمان بپارێزین ئێمە زانیمان کە هێزی ژنانمان دەتوانێت گۆڕانکاری زۆر بکات، بۆیە دەمانەوێت ئەو جیاوازییە لەگەڵ ژنانی دیکە ببینین و بگەینە هەموو ژنان".

 

ستی ڕۆز

شەنگال- هەموو ڕۆژێک لە شەنگال خۆڕێکخستن لەنێو خەڵکدا بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان بەڕێوەدەبرێت و دەگاتە شوێنە جیاوازەکان لە تل عەزەری شەنگال، دوای ڕاوێژی ژنانی عەرەب و ئێزدی، ئەمجارەیان دەستپێشخەری گەنجانی عەرەب لەسەر هێڵی سنووری شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان دامەزرا، لە دەسپێشخەری دوێنێی گەنجانی عەرەب لە شەنگال، ژنانی گەنج ڕۆڵی سەرەکیان گێڕاوە و بە دڵنیایەوە بەشدارن لە کارەکەدا ژنانی گەنجی عەرەب کە بەشدارییان لە دەسپێشخەریەکەدا کردبوو باسیان لە کارەکانیان کرد.

 

"ئێمە ئێستا ویست و هێزی خۆمان ناسیوە"

زینە عادل، خەڵکی گوندی بیرجەری، کە خەڵکی کۆمەڵگای عەرەبە، ئاماژەی بەوەکرد، کە چیتر وەک جاران کۆیلایەتی لەلایەن پیاوانەوە قبوڵ ناکەن و وتی: "فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ فەلسەفەیەکی بەهێزە، هێز و کاری سەختی ئێستامان سوپاسە بۆ ئەم بیرۆکەیە. پێشتر لەلایەن عەقڵییەتی پیاوی زاڵەوە زۆر ستەممان لێکراوە، بەڵام دوای ئەوەی ئەم بیرۆکەیەمان ناسیەوە ئیتر هیچ ترسێکمان لە هیچ پیاوێک نییە چونکە ئێمە ویست و هێزی خۆمان ناسیەوە، ئیتر ستەمی ئەو کەسە قبوڵ ناکەین، چونکە فکر و بیرکردنەوەی ڕێبەری ئاپۆ بیرۆکەیەکی بەهێزە کە هەموو کۆمەڵگاکان لە خەوی کۆیلایەتی بەخەبەر دێنێت دەوڵەتە دەسەڵاتخوازەکان ئەم کاریگەرییە دەزانن بۆیە ماوەی ٢٣ساڵە ڕێگە بە هیچ کەسێک نەدراوە دەنگی خۆی ببیستێت ئێمە هەرگیز ئەم پیلانگێڕییە قبوڵ ناکەین".

 

"ئێمەی گەنجان ئێستا لە بەرامبەر کێشەکاندا بەهێزین"

نور شەنگال وتی: "ئێمە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان وەک سەرۆکێک بۆ خۆمان هەڵدەبژێرین چونکە بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ ئێمە خاوەنی ئیرادەیو هێز بووین ئێمە بە ناسینەوەی ئەم بیرۆکەیە زۆرمان بەدەست هێناوە، لە هەمووی گرنگتر، ئێمە ئێستا دەتوانین لە بەرامبەر هەموو هێرشێک بە هێز بوەستینەوە و خاکەکەمان بپارێزین چونکە پێشتر خۆمان حەشاردابوو کاتێک هێرشێک ڕوویدا و لە بێدەسەڵاتیدا دەترساین بەڵام ئێستا ئەمە گۆڕاوە ئیتر لەکەس ناترسین هەروەها تێدەکۆشین بۆ بەدەستهێنانی ئەم بیرۆکەیە بۆ هەموو ژنێک".

 

"چیتر لە هیچ کەس ناترسین"

ئەمیرە شەنگالی وتی: "پێش ئەوەی خۆمان و هێزمان بناسین و نەماندەزانی چی بکەین ئێمە ئێستا باش دەزانین چۆن لە بەرامبەر هێرشەکاندا بوەستین و چیتر لە هیچ کەسێک ناترسین، بۆیە دەمانەوێت بە هەموو ژنان بگەین و پێیان بڵێین کە دەتوانن خۆیان لە کۆیلایەتی ڕزگار بکەن و لەو تەڵەدا بمێننەوە کە ناتوانین لاواز بین".