'پێویستە لە ناوەندەکانی بوومەلەرزە مافی مرۆڤ بپارێزرێت'
نیلس مۆیژینکسی، بەڕێوبەری نووسینگەی هەرێمی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە ئەوروپا وتی: "ئەو قەیرانە مرۆییانەی بەهۆی ئەم بوومەلەرزە مەترسیدارەوە پەیدابوون، دۆخی هەستیاری پێشوەختی تورکیا و سوریای قوڵتر کردووەتەوە و دۆخی مافەکانی مرۆڤیش خراپ بوون".
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی لێبووردنی جیهانی "ئەمنستی ئینتەرناشناڵ" سەبارەت بە هەڕەشەکانی سەر مافەکانی مرۆڤ و بەرپرسیاریەتی دەسەڵاتداران لە دوای بوومەلەرزەکانی 6 و 20ی شوبات بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند کە پێویستە مافەکانی مرۆڤ لە هەموو بارودۆخێکدا بپارێزرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمنستی ئینتەرناشناڵدا ئاماژە بەو مەترسیانە کراوە کە لەسەر مافەکانی ژیان لە تورکیا و سوریا هەیە، هەروەها پاراستن لە دژی دەستبەسەرداگرتن و ئاسایشی مرۆڤ و قەدەغەکردنی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ و ئازادی ڕادەربڕین و ڕێکخراو پەنابەران و کۆچبەران ئاماژەیان پێکراوە.
نیلس مۆیژینکسی، بەڕێوبەری نووسینگەی هەرێمی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە ئەوروپا، وتی: "ئەو قەیرانە مرۆییانەی بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیە مەترسیدارەوە بووە دۆخی هەستیاری پێشوەختی تورکیا و سوریا قوڵتر کردووەتەوە و دۆخی مافەکانی مرۆڤیش خراپ بوون".
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاندووە، کە پێویستە خواردنی پێویست و ئاوی پاک و هەلی تەندروستی و خزمەتگوزاری تەندروستی دابین بکرێت و مافی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کلتوری بپارێزرێت.
هەروەها تیشکی خستە سەر ڕەوشی مافەکانی ژنان و منداڵان و ئەو کەسانەی کە لە شوێنەکانیان ناچار بە ڕۆیشتن کراون و بەساڵاچووان و کەمینەکان و LGBTI+و کەمینە ئیتنیکی و ڕەگەزییەکان و گروپە مەترسیدارەکان دەڵێن کە دەبێت ئەم بازنانە چاودێری بکرێن و کێشەکانیان لە کاتی کاری یارمەتیدا چارەسەر بکرێن.